سه‌رۆكی ڕوسـیا ڤلادیمیر پـوتن ڕایگه‌یاند كه سه‌ركردایه‌تی پارتی یه‌كگرتووی ڕوسیای
باڵاده‌ستی به‌لاوه په‌سه‌نده.
ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی كۆنفرانسـێـكی پارتی ناوبراودا به‌ڕێز پـوتن ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند. ئه‌م هه‌نگاوه بنكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێز پـوتن له په‌رله‌ماندا پـته‌و ده‌كات كاتێـك مانگی داهاتوو پـۆسـتی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌گرێته ده‌ست.
پارتی یه‌كگرتووی ڕوسـیا له سه‌دا 70 ی كورسـیـیه‌كانی خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مانی به‌ده‌سـته‌وه‌یه.
هاوكات سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵـبژێراوی ڕوسـیا دێمێتری مێدڤـێدێڤ گوتی نیازی نیـیه ببێت به ئه‌ندام له پارتی ناوبراودا.
به‌ڕێز مێدڤـێدێڤ كه به‌ڕێز پـوتن بۆ سه‌رۆكایه‌تی كاندیدی كردبوو ده‌ڵێت به‌شـداری له سـیاسه‌تی حزبدا ئه‌وه‌نده زۆر نابێت.
شـایانی ئاماژه پـێدانه له كاتی هه‌ڵـبژاردنی مانگی ڕابردوودا به‌ڕێز مێدڤێدێڤ دڵسـۆزی خۆی بۆ به‌ڕێز پـوتن ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام شـیكهرهوانی سـیاسی له ڕوسـیا گومانیان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌تا كه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیـیه پـتهوانه بڕ ده‌كات.