Accessibility links

دكتۆر فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت په‌رله‌مانی عێراق به‌ تێـكڕای ده‌نگ ئه‌نفالی به‌ جینۆسـاید ناسـاند


ڕۆژی دووشه‌ممه‌ و له‌ بیسته‌مین سـاڵیادی ئه‌نفالدا لیستی هاوپه‌یامنێتی كوردسـتان له‌ په‌رله‌مانی عێراق پـرۆژه‌ی بڕیارێـكی خسـته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان و‌ تیایدا داواكرا ئه‌نفال به‌ جینۆسـاید بناسرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد مه‌عسـوم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی كوردسـتان له‌ په‌رله‌مانی عێراق سـازكردووه‌.

دكتۆر فوئاد ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی پـرۆژه‌ی بڕیاره‌كه‌ خوێندرایه‌وه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ تێـكڕای ده‌نگ پـرۆژه‌كه‌یان په‌سه‌ندكرد و كه‌سیش ناڕه‌زایی ده‌رنه‌بڕیوه‌ و ته‌نانه‌ت مشـتومڕیشـیان له‌سه‌ر نه‌كردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5:13 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG