خانم شیرین عه‌بادی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی و پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌روه‌ها
خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ده‌ڵێت هه‌ڕه‌شه‌ی كوشـتنی خۆی و خێزانه‌كه‌ی تا دێت زیاد ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه خانم عه‌بادی له ڕاگه‌یاندنێـكیدا كه له ڕێی فاكسه‌وه ڕه‌وانه‌ی كردبوو ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی خوازیاری كوشـتنمن دژایه‌تی بیروباوه‌ڕه‌كانمن نه‌ك ڕقیان له كه‌سـایه‌تی خودی خۆم بێت، هه‌روه‌ها له نێراوه فاكسـه‌كه‌دا خانم عه‌بادی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشـتی چه‌ند نووسـراوێـكی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئاڕاسته‌ی كرابوون به هاوپـێـچێـك له‌گه‌ڵ فاكسـه‌كه‌یدا ناردبووی. یه‌كێـك له هه‌ڕشه‌كانی لێی كرابوون ده‌ڵێت ئاگاداری وته‌كانتبه كه ده‌یڵێت ئه‌گینا تۆڵه‌ت لێده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه شیرین عه‌بادی له سـاڵی 2003 دا خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشـتی پـێبه‌خشـرا بۆ پـشـتگیریكردنی له مافه‌كانی ژنان و منداڵان له ئێران. ناوبراو به‌هۆی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی پـێشـێـلكاری مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران مه‌لا ناوداره‌كانی ئێرانی توڕه كردووه.