ڕاپـۆرتێـكی نوێ ئاماژه ده‌دات به‌وه‌ی ئه‌و عێراقیـیانه‌ی كه ئاواره و په‌نابه‌ر بووبوون و ئێسـتا گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان بارودۆخیان هیچ له پـێشـتر باشـتر نه‌بووه. وه‌زاره‌تی ئاواره و په‌نابه‌رانی عێراقی له‌گه‌ڵ ڕێـكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی پـێكه‌وه توێژینه‌وه‌یه‌كیان كردووه له‌سه‌ر 5 هه‌زار كه‌س كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ڕه‌وشه‌كه‌یان به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندووه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا لیسـا شـڵه‌ین له جنێڤه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان وریا كاڵێ و موعته‌به‌ر شیروانی به كوردی ئاماه‌یان كردووه.
توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی عێراقی و ڕێـكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ناسـراو به IOM بۆیان ده‌ركه‌وت بارودۆخی ئه‌و عێراقیـیانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵ و حاڵیان ڕه‌شبینه و مه‌رجیش نیـیه باشـتربێت له‌و كاته‌ی ئاواره‌بوون.
جێمنی پاندیا وته‌بێژی ڕێـكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ڵێت گه‌ڕاوه‌كان له زۆر كاتدا بێ خواردن و كه‌لوپه‌ل و سـووته‌مه‌نی و جێـگه و پاك و خاوێنی و ده‌رفه‌تی كاری گونجاون.
جێمنی پاندیا: " نزیـك به ته‌واوی ئه‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ته‌نیا جاروبار ده‌سـتیان به‌و به‌شـه خۆراكه‌ی حكومه‌ت بۆی دیاركردوون ده‌گات كه ئه‌وه‌ش پـێویسـتیـيه‌كانیان دابین ناكات. زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و كه‌سـانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌سـتیان به خزمه‌تگوازری ته‌ندروسـتی و داوده‌رمان و یانیش پاره بۆ دابینكردنی ئه‌و خه‌رجیـیه ڕاناگات. هه‌رچه‌نده ئه‌و ژماره‌یه 70 له سه‌دی ئه‌و كه‌سـانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا."
زیاتر له 78 هه‌زار كه‌س كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵ و حاڵیان كه‌مترن له سه‌دا یه‌كی ئه‌و 5 ملیۆن عێراقـیـیه‌ی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون. ئه‌وه‌ته‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانێـتی داگیركردنی عێراقی كردووه پـێنج سـاڵ له‌مه‌وپـێش، نزیكه‌ی 2.5 ملیۆن كه‌س بوون به په‌نابه‌ر به شـێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له سوریا و ئوردن هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ. هه‌مان ژماره ناو عێراقدا ئاواره بوون.
پاندیا ئه‌ڵێت پـێئه‌چێت ژماره‌ی ئاواره‌بووه‌كان كه گڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان كه‌متره له‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه. وتیشی له مانگی سێ‌دا پـێش توندوتیژیـیه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی شـاری به‌سـره و به‌غدا و چه‌ند جێـگه‌یه‌كیكه چاودێران سه‌رنجیان دا ژماره‌ی گه‌ڕاوه‌كان له زیادبووندا بووه، به‌ڵام وه‌ك سه‌رنجی دا به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه بێـگومان له توانای ده‌سه‌ڵاتی عێراقیدا نه‌بووه جێـگا و ڕێـگایان دیاری بكات.
جێمنی پاندیا: " ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاسـتیـیه‌ش كه ته‌واوی ئه‌و كه‌سـانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌ستنیشـان نه‌كران ئینجا بۆیه بۆی هه‌یه ژماره‌یان له ڕاستیدا زیاتریش بێت. وه ئه‌وانه‌ی لێیان ئاگادارین بۆ زانیاری ئێوه نزیكه‌ی دوو له‌سه‌ر سـێیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ به‌غدا."
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخست زۆرینه‌ی گه‌ڕاوه‌كان چوونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵی خۆیان، به‌ڵام ئه‌ڵێت موڵك و ماڵه‌كانیان زیانی زۆری پـێـگه‌یشـتووه و ئه‌ناڵێنن به ده‌ست نه‌مانی كه‌لوپه‌ڵی ناو ماڵه‌وه كه دزراون.
سه‌رباری ئه‌مه پاندیا سه‌رنجی دا زۆر له كه‌سـانی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شـاری به‌غدا خانووه‌كانیان له لایه‌ن كه‌سـانیـكه‌وه داگیر كراوه. ئه‌شڵێت ناكۆكی له‌سه‌ر موڵك و ماڵ و نیشته‌جێـكردنه‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌كان به‌ڕێوه ئه‌چێت له‌سه‌ر بنه‌مای جیاواز له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه. وتیشی ئه‌بێت ڕێبازی فراوان دانرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرژی ئه‌و ناكۆكیـیانه.