هه‌ردوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه پـتر له 47 ملیۆن ئیتالیایی له‌و هه‌ڵـبژاردنه گشـتیـیه‌دا ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن كه له‌وانه‌یه بۆ جاری سێهه‌م جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بداته‌وه ده‌ست كه‌سـایه‌تی ناودار سیلڤیۆ بێرلسكۆنی. به‌ڵام زۆربه‌ی ئیتالیایـیه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وان به‌ده‌ست سـیاسه‌تكاره‌كانیانه‌وه هیوابڕ بوونه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌بینا كاستلفرانكۆ له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتالیاوه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
شوێنه‌كانی ده‌نگدان سه‌رله‌به‌یانی زوو كرانه‌وه. ده‌نگده‌ران تا پاش نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه ده‌نگیان دا و سبه‌ینێ دووشه‌ممه تا زوویه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ شوێنه‌كانی ده‌نگدان كراوه ده‌مێـنـنه‌وه.
بژاری گه‌وره ئه‌وه‌یه ئایا كه‌سـایه‌تی ناودار سیلڤیۆ بێرلسكۆنی 71 سـاڵان كه پـێشـتر دوو جاران سه‌رۆك وه‌زیر بووه ده‌باته‌وه به‌سه‌ر نه‌یاری شـاره‌داری پـێشـووی ڕۆم واڵته‌ر ڤێـلترۆنی.
زۆر له ئیتالیـایـیه‌كان له چینی سـیاسه‌تكاران هیوا بڕ بوونه، ده‌ڵـێن چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی وڵاتیان نه‌كردووه.
یه‌كێـك له نیگه‌رانیـيه‌كان ئه‌وه‌یه كه هیچ یه‌ك له كاندیده‌كان زۆرینه‌ی پـێویسـتی ده‌نگ نه‌به‌نه‌وه تا پـێش له ناسه‌قامگیری سـیاسی كه پـێشـتر وڵاتی داگرتووه بگرن.
له هه‌وڵێـك بۆ سه‌ربه‌خۆبوون له هاوپه‌یمانێـتی بچووك و زۆر چاران مایه‌ی كێشـه، هه‌ردوو ڕێبه‌ر هه‌وڵیانداوه هاوپه‌یمانێـتیـیه‌كانیان نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه. ڤێـلترۆنی وه‌ك بڵێت خۆی به ته‌نیا پارته نوێـیه‌كه‌ی پارتی دیموكرات به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ڤێـلترۆنی ده‌ڵێت پـێـكهێنانی پارتیـیه‌ك به پـێناسه‌ی جۆراوجۆر و پـرۆگرامی ڕیفۆرمیست لای ئیتالیـیه‌كان زۆرتر له شێوازی سـیاسه‌تی ئه‌وروپا ده‌چێت. به‌ڵام به شێوه‌ی ئێسـتا وڵاتیـیانی ئیتالیایی كه ده‌نگمان پێ‌ده‌ده‌ن ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن كه ده‌نگده‌رانی بریتانیایی و ئه‌مریكایی ده‌یكه‌ن، ئه‌ویش ده‌نگ بۆ یه‌ك تاكه كۆمه‌ڵی په‌رله‌مانتار بدرێت كه به‌رنامه‌كانی به پـێـشـه‌وه ببات.
سیلڤیۆ بێرلسكۆنیش مه‌سه‌له‌ی ناخۆشه‌ویستی حكومه‌تی چه‌پی ناوه‌ڕاست گری له‌سه‌ر ڕۆیشـتنی ڕۆمانۆ پـرۆدی زه‌قكردۆته‌وه، ئه‌و به‌و دوایـیانه پـشـتڕاستی خۆی نیشـان دا كه به هێزێـكی زۆر ده‌باته‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنه‌كان ڤێـلترۆنی جیاوازی نێوانیانی كه‌مكردۆته‌وه. شیكه‌ره‌وان ده‌ڵێت بۆی هه‌یه هۆیه‌كی گرنگ ئه‌و ده‌نگده‌رانه بن كه هێشـتا بڕیاریان نه‌داوه كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ده‌نگده‌ران پـێكدێنن.
زۆربه‌ی ده‌نگده‌رانی ئیتالیایی له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی نیشـتیمانیدا دوودڵ و ڕاڕان
- Sabina Castelfranco