كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه كوشـنده‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه له مزگه‌وتێـكی
قه‌ره‌باڵغدا له‌وانه‌یه ڕووداوێـكی به هه‌ڵكه‌وت بووبێت نه‌ك هێرشـێـك.
كاربه‌ده‌سـتێـكی پـۆلیس ڕۆژی شه‌ممه به میدیای ده‌وڵه‌تی ئێرانی ڕاگه‌یاندووه كه تهقهمهنیـیهكه له‌وانه‌یه له سه‌ربانی مزگه‌وته‌كه‌دا له پـیشـانگای ڕۆژی پـێشـتر بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ئێران و عێراق مابێته‌وه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن كۆی مردنه‌كان له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا گه‌یشـتۆته 11 كه‌س له ئوسـتانی فارس، هه‌روه‌ها 191 كه‌سی تریش به سه‌ختی برینداربوونه.
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی فارس له زاری كاربه‌ده‌سـتانی خۆجێـیـیهوه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه ته‌قینه‌وه‌كه له شـاری شیراز ڕوویداوه له ئاهه‌نگێـكی ده‌می ئێواراندا له لایه‌ن مه‌لایه‌كی ناوداره‌وه.
هیچ كه‌س له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا خۆی به‌رپـرسیار نه‌زانیوه و هیچ سهرئهنجامێـكی فه‌رمی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه كه چی بۆته هۆی ته‌قینه‌وه‌كه. هه‌ندێ ڕاپـۆرت ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی هێرشـێـكی به بۆمب بووه، له كاتێـكدا كه‌سـانێـكی تر ده‌ڵێن ته‌نها ڕووداوێـكی به هه‌ڵكه‌وت بووه.
ئاژانسی فارس ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه مه‌لاكه دژ به وه‌هابی و بههایـیهكان قسه‌ی كردووه.