دادگای باڵای توركیا سه‌رله‌نوێ بڕیاری داوه له ناردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاری كورد له‌یلا
زانا بۆ زیندان، به‌هۆی گوایه پـێشـێلی له به‌ندی 2-7 ی یاسای دژه تیرۆریزم كردووه له وتارێـكدا له نه‌ورۆزی سـاڵی 2007 دا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ كاریان وێسـترهایم سه‌رۆكی كۆمسـیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپای تایبه‌ت به توركیا كردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ڕۆشـنایی قسه‌كانی ئاماده‌كردووه.
كاریان وێسـترهایم ده‌ڵێت ئه‌و بڕیاره جێی شه‌رمه‌زاریـیه و ڕه‌خنه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گرێت له‌سه‌ر سـیستی و لاوازی به‌رامبه‌ر به توركیا كه‌وا هه‌ست ده‌كات گرین كارتی پـێدراوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.