له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م جاره هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح میوانداری
شـاعیر فه‌ره‌یدون سـامانی كردووه و سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:
له سـاڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له چایخانه‌ی مچكۆی پـیره هه‌ولێردا فه‌ره‌یدون سـامانی شـاعیرم ناسی. شـاعیرێـكی بێ ده‌نگ، به‌ڵام بێ دهنگیـیهكی پـڕ له پـرسـیار. كه له‌سه‌ر شیعر ده‌دوا هێدی هێدی وشه‌كانی ناو سیمه‌ی دهخسـته به‌رده‌م و نه‌بادا به شـێوه‌یه‌ك بدوێت هه‌سـتی ناسـكی شـیعر خۆی بریندار بكات.
فه‌ره‌یدون سـامان شیعره‌كانی به جگه‌رگۆشه‌یی هه‌ست و هزری خۆی داده‌نێت. مه‌رگ و ئه‌وین به دیوه‌كه‌ی تردا عه‌شق و فه‌نابوون ئاماده‌یی ههمیـشهیییان له شـیعرهكانی فه‌ره‌یدون سـاماندا هه‌یه.
فه‌ره‌یدون سامانی شـاعیر ده‌ڵێت هاتنی ڕه‌خنه بۆ ناو ئه‌ده‌بیاتی كوردی نوێـیه، چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه و له ڕێی ئه‌ده‌بیاتی ڕۆژئاوا و زمانی عه‌ره‌بی یان فارسی به خاوی هاتووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 12:23 خوله‌كه.