سه‌رۆك بوش داكۆكی له بڕیاره‌كه‌ی خۆی بۆ ڕاگرتنی كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كان له عێراق
ده‌كات له‌و ده‌مه‌ی ڕێبه‌رانی له‌شـكری ده‌یخه‌مڵێنن كه چۆن كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له‌وێ كار ده‌كاته سه‌ر باری ئاسایش.
ڕۆژی شه‌ممه له میانه‌ی وتاره ڕادیۆیـیه هه‌فتانه‌كه‌یدا سه‌رۆك بوش گوتی ده‌بێت ئه‌مریكا له پاڵ حكومه‌تی عێراقدا به‌وه‌سـتێـت له‌و ده‌مه‌ی به‌رپـرسـیارێتی ئاسایشی و كاروباری سـیاسی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێته ده‌ست خۆی.
به‌ڕێز بوش گوتیشی ئه‌و زیادكردنه‌ی له ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا پـێش 15 مانگ له‌مه‌وبه‌ر له عێراقدا كرا به شـێوه‌یه‌كی به‌رچاو یارمه‌تی له باشـبوونی باری ئاسایشی له‌و وڵاته داوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و كاتی پـێویستی به فه‌رمانده‌ی ئه‌مریكا له عێراق داوه تا بڕیار بدات ئایا باری ئاسایش به‌شی ئه‌وه‌نده سه‌قامگیره كه له كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامبن.
هاوكات جۆن یارموثی ئه‌ندامی دیموكراتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌ی له تێچوونه‌كانی شه‌ڕی عێراق گرت و گوتی بۆته مایه‌ی سـسـتبوونی ئابوری ئه‌مریكا.
جۆن یارموث ڕۆژی شه‌ممه له وتاری ڕادیۆیـیه هه‌فتانه‌كه‌ی دیموكراته‌كاندا گوتی ئه‌و پاره و پـوله‌ی له شه‌ڕدا خه‌رج ده‌كرێت پـێویسـته بۆ پـێـداویسـتیـیه‌كانی ناو وڵاته‌كه‌ماندا ته‌رخان بكرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ردوو وتاری هه‌فتانه‌ی سه‌رۆك بوش و دیموكراته‌كان هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه.
هه‌روه‌هاش په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سكه‌ت ستێرنز له كۆشـكی سـپـیـيه‌وه ڕاپۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان سمكۆ عه‌زیز و شـوان سه‌عید به كوردی ئاماده‌یان كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.