فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌یڤد په‌تریه‌س كوشـتنی ڕیاض ئه‌لنوری یاریده‌ده‌ری باڵای مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌دری سه‌رزه‌نشت كرد، ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی به ده‌سـتی چه‌ند چه‌كدارێـكی نه‌ناسـراو له شـاری پـیرۆزی باشوری عێراق (نه‌جه‌ف) كوژرا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا مێردث بیوڵ له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاوه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان به‌ڵێن سـاڵح و شـوان سه‌عید به كوردی ئاماده‌یان كردووه.
ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریه‌س سه‌ركرده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق به په‌یامنێرانی گوتووه كوژرانه‌كه‌ی ڕیاض ئه‌لنوری یاریده‌ده‌ری موقته‌دا ئه‌لسه‌در له‌وانه ئه‌و ئارامیـیه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له نه‌جه‌ف له ئارادایه بخاته مه‌ترسـیـيه‌وه.
ده‌یڤد په‌تریه‌س: " ئه‌و كوشـتنه‌ی نه‌جه‌ف به ڕاستی مایه‌ی نیگه‌رانیـيه‌كی زۆره. من دڵنیام له‌وه‌ی داوایه‌كی زۆر بۆ هێمنی و دانبه‌خۆداگرتن له به‌رامبه‌ردا هه‌یه. ئاگاشم له‌وه‌یه كه هه‌نووكه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و باری نائاسـایی له نه‌جه‌فدا ڕاگه‌یه‌ندراوه. هه‌روه‌ها دڵنیام له‌وه‌ی كه به‌ڵێن دراوه تاوانبار هه‌ركه‌سـێـك بێت كه ئه‌م كرده‌وه كۆشـتنكاریـیه‌ی ئه‌نجامداوه بدرێت به دادگا."
پـۆلیس ده‌ڵێت كاتێـك ڕیاض نوری له نوێژی هه‌ینی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له نزیـك ماڵه‌كه‌ی خۆی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسـراو ته‌قه‌یان له ماشێنه‌كه‌ی كردووه و كوشـتوویانه.
ڕیاض نوری نزیكترین یاریده‌ده‌ری موقته‌دا ئه‌لسه‌در بووه و خوشـكی ناوبراویش هاوسه‌ری یه‌كێـك له براكانی موقته‌دایه.
ده‌مڕاسـتێـكی لایه‌نی سه‌در له شـاری نه‌جه‌ف ده‌ڵێت موقته‌دا داوای له لایه‌نگرانی كردووه ئارامی خۆیان بـپارێزن و لۆمه‌ی ئه‌م كوشـتنه‌شی خسـتۆته ئه‌سـتۆی ئه‌وه‌ی به هێزه داگیركه‌ره‌كان ناوی بردوون.
ژه‌نه‌ڕاڵ په‌تریه‌س له میانه‌ی ئه‌و لێـدوانه ڕۆژنامه‌وانیـیه‌یدا نكوڵی كردووه له‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا ده‌سـتی له‌و ڕووداوه‌دا هه‌بووبێت.
ده‌یڤد په‌تریه‌س: " من نازانم بنه‌مای ئه‌وه له‌سه‌ر چیـیه. ئێمه هیچ هێزێـكمان له نه‌جه‌ف نیـیه. ئه‌مه كرده‌وه‌یه‌كه كه ئێمه و گشـت ڕێبه‌رانی عێراق و هاوپه‌یمانان سه‌رزه‌نشتی ده‌كه‌ین."
پـشـێوی و ئاڵۆزكاریـیه‌كانی نێوان میلیشـیاكانی سه‌در و هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا گه‌یشـته ئه‌وپه‌ڕی و توندوتیژی لێـكه‌وته‌وه كاتێـك نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق له مانگی ڕابردوودا فه‌رمانی سه‌ركوتكردنی میلیشـیا شیعه‌كان و ده‌سته و تاقمه چه‌كداره‌كانی دا له شـاری به‌سـره‌ی باشوری عێراق.
میلیشـیاكانی سه‌در ڕووبه‌ڕووی ئه‌م هێرشـانه بوونه‌وه له به‌سـره و له به‌غدا، وه وه‌ك وه‌ڵامێـكیش به‌رامبه‌ر به‌و هێرشـانه كه‌وتنه موشـه‌كباران و خۆمپاره گرتنه ناوچه‌ی گرین زۆنی به‌غدا كه له ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌مریكایـیه‌كاندایه.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی و عێراقیش جه‌ختیان ده‌كرده‌وه ئه‌و سه‌ركوتكردنانه‌ی به‌سـره بۆ ئامانجی لێـدانی بزووتنه‌وه سـیاسـیـیه‌كه‌ی سه‌در نه‌بووه، به‌ڵـكو دژی تاوانباران و ئه‌و ڕێـكخراوه جوداوه‌بووانه بووه كه ئێران پـشـتیوانیان لێـده‌كات.
ژه‌نه‌ڕاڵ په‌تریه‌س داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو نه‌جه‌ف كردووه به‌رده‌وامبن له هه‌وڵه‌كانیان تاكو باری ئاشـتیـیانه‌ی ناو شـاری پـیرۆزی نه‌جه‌ف هه‌ر به سـه‌قامگیری بمێنێته‌وه.
ده‌یڤد په‌تریه‌س: " له ڕاسـتیدا سه‌رقاڵی و گفتوگۆیه‌كی زۆر بنیادنه‌ر له نێوان لایه‌نه جیاوازه‌كانی ناو نه‌جه‌فدا كه‌وتۆته گه‌ڕ له نێوان پارێزگار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و سه‌رۆكی پـۆلیس و ڕێبه‌رانی هێزه‌كانی ئاسایش. به دڵنیایـیه‌وه پاراسـتنی ئاشـتی له شـاری پـیرۆزی نه‌جه‌فدا له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووانه."
شه‌ڕ و پـێـكدادان له به‌سـره و له به‌غدا هه‌ر هه‌بوون وێڕای ئه‌وه‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای له میلیشـیاكانی كردووه شه‌ڕ نه‌كه‌ن.
بڕوا وایه موقته‌دا ئه‌لسه‌در له ئێران بێت و بۆ نزیكه‌ی سـاڵێـكه له شـوێنه گشتـیـیه‌كاندا نه‌بینراوه.
ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریه‌س كوشـتنی یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌در سه‌رزه‌نشت ده‌كات
- Meredith Buel