له میانه‌ی كۆڕێـكی هه‌رێمی له چین جێـگری سه‌رۆك كۆماری داهاتووی تایوان ڤنسنت سی‌و ڕۆژی شه‌ممه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت خایاند له‌گه‌ڵ هو ژینتاوی سه‌رۆكی چینی‌دا كۆبۆوه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان كه 20 خوله‌كی خایاند له په‌راوێزی كۆڕه‌كه‌دا له هاوینه‌هه‌واری بۆاو له چین سـازدرا.
له میانه‌ی وتووێـژه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی چینی و جێـگری سه‌رۆك كۆماری تایوان به‌ڕێز ڤنسنت هیوای خواست هه‌ردوو وڵات په‌یوه‌ندی و هاوكاری ئابوری نێوانیان پته‌وبكه‌ن.
هاوكات هو ژینتاوی سه‌رۆكی چینی خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕی له‌مه‌ڕ ئاڵوگۆڕی ڕا و بۆچوونه‌كانیان له‌سه‌ر ئابوری.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی نێوان چین و تایوان به به‌رزترین ئاسـتی كۆبوونه‌وه‌ی ڕاسـته‌وخۆ ناوزه‌د ده‌كرێت له‌و ده‌مه‌وه‌ی له سـاڵی 1949 دا له میانه‌ی جه‌نگێـكی ناوخۆ هه‌ردوولا له یه‌كتر جیابوونه‌وه.