له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به لایه‌نی
كه‌م 13 یاخیبوویان له گه‌ڕه‌كی سه‌دری به‌غدای پایته‌خت كوشـتووه.
له‌شـكر ده‌ڵێت هێزه ئه‌مریكایی و عێراقیـیه‌كان له دژی ئه‌و شه‌ڕكه‌رانه جه‌نگیون كه به ئارپیجی و بـیكه‌یسی و كلاشنكۆف و بۆمبی لاڕێ هێرشـیان كردووه.
هێزه هاوبه‌شـه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وان به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و تانك له میلیتانه‌كانیان داوه.
پـۆلیسی عێراقیش ده‌ڵێت 7 كه‌سی سڤیلیش له نێو شه‌ڕه‌كه‌دا كوژراون. كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكریش ده‌ڵێن هیچ زیانێـك به سه‌ربازه ئه‌مریكایی و عێراقیـیه‌كان نه‌گه‌یشـتووه.
سه‌ره‌ڕای شه‌ڕه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه، ده‌سه‌ڵاتداران ئابڵۆقه‌ی سه‌ر گه‌ڕه‌كی سه‌دریان خاوكردۆته‌وه كه بنكه‌ی به‌هێزی له‌شـكری مه‌هدی سه‌ر به مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌دره و له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا گۆڕه‌پانی شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمان و میلیتانه‌كان بووه.
هاوكات قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له شـاری نه‌جه‌ف كۆتایی پێهات ڕۆژێـك پاش ئه‌وه‌ی له‌وێ ڕیاض ئه‌لنوری یاریده‌ده‌ری باڵای موقته‌دا ئه‌لسه‌در له نزیـك ماڵه‌كه‌ی خۆی ته‌قه‌ی لێـكرا و كوژرا.
گرژیـیه‌كان له نێوان میلیشـیاكانی سه‌در و هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق زیادی كردووه پاش ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی فه‌رمانی به ته‌مێـكردنی میلیشـیا شیعه‌كانی شـاری به‌سره‌ی باشوری وڵاته‌كه‌ی دا.
ڕۆژی هه‌ینیش ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا موقته‌دا ئه‌لسه‌دری به كه‌سـایه‌تیـیه‌كی سـیاسی گرنگی ناوبرد و گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌یه‌وێت ئه‌و له نێو پـرۆسه‌ی سـیاسی عێراقدا كاربكات.
شایانی باسه له مانگی پـێنجی سـاڵی ڕابردووه‌وه موقته‌دا ئه‌لسه‌در به ئاشـكرا نه‌بینراوه و بڕوا ده‌كرێت له ئێران‌بێت.
سه‌باره‌ت به لـێدوانه‌كانی ڕۆبه‌رت گه‌یتس له‌سه‌ر موقته‌دا ئه‌لسه‌در په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سندی سه‌ین له واشـنتنه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارمان شـایان پاشـا وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:42 خوله‌كه.