چواری ئه‌م مانگه ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ وشـیاربوونه‌وه سه‌باره‌ت به مین و هاوكاریكردن له كرداری سه‌باره‌ت به مین بوو، واته كاتێـك بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شـه مه‌رگ هێنرانه‌ی مینه سه‌ر زه‌ویـیه‌كان بۆ ملیۆنه‌ها كه‌س لایه‌نی كه‌م له حه‌فتاوهه‌شت وڵاتی جیهانیان پـێـكهێناوه. به‌پـێی ڕێـكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مینه‌كانی سه‌رزه‌وی و پاشماوه‌كانی كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی شه‌ڕ هه‌ر سـاڵه‌ی هه‌زاران كه‌س ده‌كوژێت و یان برینداریان ده‌كات. سـندوقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیكردن به منداڵان ده‌ڵێت زیاتر له یه‌ك له سێ به‌شی هه‌موو قوربانیـیانی مه‌ده‌نی له ئاكامی مین له منداڵان پـێـكدێت.
هیچ خه‌ڵـكێـك باشـتر له خه‌ڵـكی ئه‌فغانسـتان كاریگه‌ری تراژیدی مینه‌كانی سه‌رزه‌وی نازانن. له ماوه‌ی بیست سـاڵی ڕابردوودا زیاتر له حه‌فتاهه‌زار ئه‌فغانی به‌هۆی مین و یان ته‌قه‌مه‌نی تری نه‌ته‌قێنراو كوژراو و یان برینداربوونه. به‌پـێی وته‌كانی دكتۆر محه‌مه‌د ڕزا به‌ڕێوه‌به‌ری پـرۆگرامی ناوه‌ندی كرده‌وه‌ی مین بۆ ئه‌فغانسـتانی سه‌ر به ڕێـكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت هه‌ر مانگه‌ی شه‌ست ئه‌فغانی به‌هۆی ئه‌م جۆره چه‌كانه كوژراو و یان برینداربوونه. دكتۆر ڕه‌زا گوتی ئێمه باسی ئه‌و كه‌سـانه ده‌كه‌ین كه پاش چه‌ندین سـاڵان بوون به په‌ناخواز و گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان، ته‌نانه‌ت بۆ وێنه وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری گشتی ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ڕێـگاوبان سـازبكه‌ن و یان وه‌زاره‌تی وزه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت كاره‌با بۆ شـارێـك به‌رێت هه‌ڵه ده‌كه‌ن و مینه‌كان نابینن. دكتۆر ڕه‌زا ده‌ڵێت مینه‌كان به‌ربه‌سـتی جدین له ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پـێدانی ئه‌فغانسـتانن.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له‌وه‌تای سـاڵی 1988 ی زاینی له حاڵی هه‌وڵداندایه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی به خه‌ڵكی ئه‌فغان بكات له‌و هه‌ڕه‌شه مه‌رگ هێنه‌رانه‌یه ڕزگاریان‌بێت و له كاریگه‌ره سـامناكه‌كانیشی ساڕ‌ێژ بـبنه‌وه. له 1993 وڵاته یه‌كگرتوه‌كان پـرۆگرامی كرده‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر مین له نێو ئاژانسـه‌كانی مرۆڤایه‌تی ئه‌و وڵاته بنیادنا كه گه‌وره‌ترین له چه‌شنی خۆی له جیهاندایه. وڵاته یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له ملیارێـك و دووسه‌دهه‌زار ملیۆن دۆلاری خسـتۆته گه‌ڕه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مینانه‌ی سه‌رزه‌وی پاك بكه‌نه‌وه، پـشتیوانی له زانیاری و مه‌شـقپـێـكردنی سه‌باره‌ت به مه‌ترسی مین دابینبكرێت و یارمه‌تی به‌و كه‌سـانه بكرێت كه له مه‌ترسی مین ڕزگاریان هاتووه، هه‌روه‌ها دابینكردنی مه‌شق له لایه‌ن كه‌سـانی بیانیـیه‌وه كه چۆن مینه‌كان پـوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و هه‌روه‌هاش ته‌كنیكی پـێشـكه‌وتووی پاكــكردنه‌وه‌ی مین دابین بكرێت. هاوكاری ئه‌مریكا یارمه‌تی به كۆسـتاریكا، جیبوتی، گواتیمالا، هندۆراس، كۆسۆڤۆ، مه‌كه‌دۆنیا، نامیبیا و سورینامیشی گرتۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی مردن به مینه‌كان ڕزگاریان بێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێـكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی هه‌وڵه‌كانی ئێمه ئه‌و ئاكامه‌ی به‌دوادابووه كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كوژراوی خه‌ڵـك به مین و پاشـماوه‌كانی كه‌ره‌سـته‌ی ته‌قینه‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كه‌م بـبێته‌وه. ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێت چوار سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌پـێی به‌راورد 26 هه‌زار كه‌س به مین كوژراون له حاڵێـكدا به‌پـێی ڕاپـۆرتان له سه‌رانسه‌ری جیهان له سـاڵی 2006 پـێنج هه‌زار و حه‌وت‌سه‌د و په‌نجا و یه‌ك كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. له ڕێگای پـێـكه‌وه كاركردن ئه‌مریكا و وڵاتانی خێرخوازی دیكه و كۆمه‌ڵـگای كردار سه‌باره‌ت به مین ده‌توانن هه‌وڵدانیان پـێـكه‌وه به‌ره‌و جیهانێـك به‌رن كه مین كاریگه‌ریـیان تێ‌نه‌كات.