Accessibility links

سه‌رۆك بوش په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێبه‌رانی عێراق ده‌كات


له‌ پـێـنجهه‌مین سـاڵیادی ڕووخاندنی ڕژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حسێن سه‌رۆك بوش ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێبه‌رانی عێراق كردووه‌، له‌وانه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان مه‌سـعود بارزانی.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عومه‌ر فه‌ر‌هادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ شـاری هه‌ولێر گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دكتۆر فوئاد حسێن سـازكردووه‌.

دكتۆر فوئاد ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش ڕۆڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی به‌رز نرخاندووه‌ له‌و چالاكیـیانه‌ی بۆ به‌ره‌وپـێشـبردنی پـرۆسه‌ی سـیاسی له‌ عێراقدا ده‌یكات. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمیش له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سوپاسی سه‌رۆك بوش و خه‌ڵـكی ئه‌مریكای كردووه‌ بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌یان له‌ ڕزگاركردنی عێراق له‌ دیكتاتۆریـیه‌ت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 2:17 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG