Accessibility links

له‌ ئاكامی هێرشه‌ ئاسـمانیـیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر‌ گه‌ڕه‌كی سه‌در به‌لایه‌نی كه‌م 5 كه‌س ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن هێرشه‌ ئاسـمانیـیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌در له‌ به‌غدا بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌سـتدانی 5 كه‌س و برینداركردنی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 6 كه‌سی دیكه‌، له‌ كاتێـكدا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی میلیشـیا شیعه‌كان به‌رده‌وامن.

له‌ دوو ڕووداوی جودا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ و دره‌نگانێـكی چوارشه‌ممه‌ هه‌لیكۆپـته‌ره‌كانی له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا بۆمبـبارانی ئامانجه‌كانیان له‌ ناو به‌غدای پایته‌خت كردووه‌. به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ یه‌كێـك له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كان له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام درابوو.

هه‌ر سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ پـێـنجهه‌مین سـاڵیادی گرتنی به‌غدا له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 22 كه‌س كوژران كه‌ 3 منداڵیان له‌ نێواندابوو. له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت 6 سه‌ربازیشی هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ كوژراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی گیان له‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریكایی له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ به‌ره‌و 17 كه‌س به‌رزبۆوه‌.

ناوچه‌ی سه‌در له‌م دوایـیه‌دا زیادبوونی شه‌ڕ و پـێـكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و میلیشـیاكانی لایه‌نگرانی موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه‌كانی به‌خۆوه‌ دیوه‌.

XS
SM
MD
LG