Accessibility links

میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كان 2 هاوڵاتی ئیسرائیلی له‌ ده‌روازه‌یه‌كی سـنووری غه‌ززه‌ ده‌كوژن


له‌شـكری ئیسرائیل ده‌ڵێت میلیشـیا فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ هێرشـیان كردۆته‌ سه‌ر خاڵێـكی سـنووری له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ كه‌ ئیسرائیل كۆنتڕۆڵی ده‌كات، 2 ئیسرائیلی مه‌ده‌نیـیان كوشـتووه‌.

پـۆلیسی ئیسرائیل ده‌ڵێت به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ دووان له‌ هێرشـبه‌ران كوژران و ئه‌وانی دیكه‌ به‌ره‌و غه‌ززه‌ گه‌ڕانه‌وه‌. له‌شـكری ئیسرائیل به‌ بۆمبارانكردنی غه‌ززه‌ وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی دایه‌وه‌ كه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌سـتدانی 2 فه‌له‌سـتینی.

هه‌ر سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ سه‌ربازێـكی ئیسرائیلی و میلیشـیایه‌كی حه‌ماس له‌ میانه‌ی هێرشێـكی له‌شـكری ئیسرائیلیدا كوژران. له‌شـكری ئیسرائیل ده‌ڵێت 2 سه‌رباز و فه‌له‌سـتینیـیه‌كیش له‌ میانه‌ی شه‌ڕه‌ ته‌قه‌یه‌كدا كوژراون. ئیسرائیل گوتوویه‌تی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ بۆ ڕێـگرتن له‌ هێرشـكردنه‌كانی به‌زاندنی سـنوور.

شـایانی باسه‌ دوابه‌دوای ڕاپـۆرته‌كانی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ شـیانی هێرشـكردنی دیكه‌ پـۆلیسی ئیسرائیل له‌ ئۆرشه‌لیم قودس له‌ ئاماده‌باشیدان و باری ئاسایش له‌ خه‌ڵه‌كانی پـشـكنین زۆر به‌ توندی ڕاگیراوه‌.

XS
SM
MD
LG