Accessibility links

كۆنه‌پارێزانی كۆریای باشور هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان ده‌به‌نه‌وه‌

  • Kurt Achin

پـێده‌چێت سه‌رۆكی كۆریای باشور (لی میونگ باك) بازوویه‌كی قانونی باشـتری بۆ هه‌ڵكه‌وتبێت بۆ سـازدانی خواسـته‌كانی بۆ ڕیفۆرمی ئابوری. كاندیده‌كانی پارتی به‌ڕێز لی زۆرینه‌ی كورسـیـیه‌كانی قانوندانه‌رانیان له‌ ده‌نگدانه‌كه‌ی سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌. هه‌رچه‌ندیـكه‌ ڕكه‌به‌ره‌ سـیاسـیـیه‌كان ئه‌و جۆره‌ خواسـته‌ی پارتیـیه‌كه‌یان ڕه‌تكردبۆوه‌.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا كورت ئاچین له‌ سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوره‌وه‌ ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به‌ كوردی ئاماده‌ی كردووه‌.

وادیاره‌ پارتی باڵای نیشـتیمانی كۆریای باشور كه‌ لایه‌نی كۆنه‌پارێزه‌ پـشـتیوانی له‌ سه‌رۆكی وڵات لی میونگ باك ده‌كات ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی ده‌كه‌وێته‌ ده‌ست له‌گه‌ڵ كه‌ هه‌روا دێت و ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانی سه‌رانسه‌ری دیار ده‌كرێن.

به‌پـێی ڕاوه‌رگرتنی دوای ده‌نگدان له‌ لایه‌ن گه‌وره‌ترین تۆڕی ده‌نگوباسی كۆریای باشور وه‌رگیراون پـێشـبینی ده‌كرێت پارتی باڵای نیشـتیمانی به‌لایه‌نی كه‌م 155 كورسی له‌ 299 كورسی له‌ په‌رله‌مان بـباته‌وه‌ و تانه‌ت بۆی هه‌یه‌ تا 178 كورسیشی به‌ده‌ست بكه‌وێت.

به‌ دیتنی ئه‌نجامه‌كان هاواری شـادی كاربه‌ده‌سـتان له‌ باره‌گای پارتی باڵای نیشـتیمانی له‌ سیئۆل بیسـترا و هه‌روه‌ها ناوی سه‌رۆكی پارتیـیه‌كه‌ (كه‌نگ جه‌ی سوپ) ده‌بیسـترا.

كه‌نگ ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌رمایه‌یه‌ بۆ ڕێبازه‌كانی ئابوری سه‌رۆك لی.

ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌م زۆرینیه‌یه‌ كه‌ ئه‌و پـشتیوانیـیه‌ ده‌سـتوریه‌ ده‌داته‌ به‌ڕێز لی كه‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری پـێویسـته‌.

پـێشـبینی ده‌كرێت ده‌سته‌ی سه‌ره‌كی لیبرال، پارتی نوێی دیموكراتی یه‌كگرتوو گورزێـكی گه‌وره‌ی له‌و هه‌ڵـبژاردنانه‌ی په‌رله‌مانی لێكه‌وتبێت، واته‌ ژماره‌ی كورسـیـیه‌كانی له‌ په‌رله‌مان بۆ نیوه‌ یاخود 75 یانیش كه‌متر كه‌م ده‌بێته‌وه‌. ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ به‌ گه‌وره‌ترین شـكست بۆ سـیاسه‌تمه‌دارانی پـێشـكه‌وتنخوازی كۆریای باشور له‌ ماوه‌ی 20 سـاڵدا ده‌بینرێت.

XS
SM
MD
LG