سه‌رۆك بوش ڕۆژی سێشه‌ممه باڵاترین مه‌دالیای ڕێزلێنانی له‌شـكری پـێشـكه‌ش به باوك
و دایكی ئه‌ندامێـكی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا كه ته‌مه‌نی 25 سـاڵ بوو و گیانی خۆی بۆ پاراسـتنی هاوڕێـكانی به‌خت كرد.
جێی ئاماژه پـێـكردنه له مانگی نۆی 2006 دا ئه‌فسه‌ری پله دوو مایكڵ مۆنسور كاتێـك له ڕومادی له دژی یاخیبووان ئه‌و هاوڕێـكانی شه‌ڕیان ده‌كرد نارنجۆكێـكیان تێده‌گیرێت، به‌ڵام مایكڵ مۆنسور له‌بری ئه‌وه‌ی ڕابكات خۆی هه‌ڵدابووه سه‌ر نارنجۆكه‌كه تا نه‌هێڵێت پارچه بۆ هاوڕێـكانی بـپه‌ڕێت، له ئه‌نجامدا خۆی گیانی له‌ده‌ستدا و هاوڕێـكانیشی بێ زیان بوون.
سه‌رۆك بوش به دایك و باوكی مۆنسوری گوت ئه‌مریكا به شتێـك قه‌رزارباری ئه‌وانه كه هه‌رگیز ناتوانێت قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه، په‌یامنیشی دانێ كه نه‌هێڵێت خۆێنی كوڕه‌كه‌یان به خۆڕایی بڕوات.
شـایانی باسه زیاتر له 4 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكایی له شه‌ڕی عێراقدا گیانیان له‌ده‌سـتدا.
سه‌باره‌ت به‌م ڕێزلێنانه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سـكه‌ت سـتێرنز له كۆشـكی سـپـیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان كاوه كرمانج به كوردی ئاماده‌ی كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:39 خوله‌كه.