حكومه‌تی عێراقی هاتوچۆكردنی بۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا قه‌ده‌غه‌كردووه بۆ یادی پـێـنجه‌مین سـاڵی ده‌سـتگرتن به‌سه‌ر شـاره‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئۆتۆمبیل و مۆتۆرسـایكل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان له كاتژمێر 5 ی سه‌رله‌به‌یانی تا 12 ی نیوه‌شه‌و به كاتی ناوخۆ قه‌ده‌غه‌كراوه.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه ئاینزای عێراقی موقته‌دا ئه‌لسه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست ده‌دات له‌لایه‌ن هێزی مه‌هدی له ده‌مێـكدا شه‌ڕ له ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌سـتیپـێـكرده‌وه و به لایه‌نی 13 كه‌س كوژراون.
له به‌یانـنامه‌یه‌كی كه ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندراوه سه‌در هۆشـداری دا كه كۆتایی‌هێنان به ئاگربه‌سـتی نزیكه‌ی حه‌وت مانگی ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر بزانێت پـێویسـته بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها سه‌در داوای هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی پـلانی خۆپـیشـاندانێـكی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی له به‌غدا كرد، وه گوتی ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه هێرش بكرێته سه‌ر پـشـتیوانانی.