گه‌وره جه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مریكا له عێراق ئاماده نه‌بوو خشـته‌یه‌كی كات بۆ كشـانه‌وه‌ی
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بدات، وه به كۆنگرسی ڕاگه‌یاند به‌ره‌وپـێشـچوون له‌و وڵاته‌دا هێشـتا ناسـك و لاوازه.
ڕۆژی سێشه‌ممه له واشـنتنی پایته‌خت جه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریه‌س به كۆمیته‌ی كاروباری له‌شـكری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی سیناتی گوت تا مانگی حه‌وت پـێویسته وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و 30 هه‌زار سه‌ربازه بكێشـێته‌وه كه له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا ڕه‌وانه‌ی عێراقی كردبوون.
به‌ڵام گوتیشی پـێویسته دوای ئه‌وه بۆ ماوه‌ی 45 ڕۆژ فه‌رمانده له‌شـكریـیه‌كان ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق هه‌ڵسه‌نگێنن به‌ر له‌وه‌ی بڕیار بدرێت كه‌ی ده‌كرێت هێزی زیاتر بگه‌ڕێته‌وه وڵات.
ده‌یڤد په‌تریه‌س و ڕایان كرۆكه‌ری باڵوێزی ئه‌مریكا بۆ عێراق هه‌ردوو ڕۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه له به‌رده‌م كۆمیته‌كانی سه‌ر به كۆنگرس گه‌واهی خۆیان سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی عێراق ده‌ده‌ن.
هه‌ردووكیان گوتوویانه پاش پـێنج سـاڵ له شه‌ڕ، ئاسایشی عێراق باش بووه. به‌ڵام گوتیشـیانه ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌ره‌وپـێشـچوونه لاوازه‌كانی ئابوری و سـیاسی كه به‌ده‌ستهاتوون له‌وانه‌یه هه‌ڵـگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌ردووكیشـیان ئێرانیان تاوانبار كرد به پشـتگیركردنی ئه‌و میلیشـیایانه‌ی سه‌قامگیری عێراق ده‌خنه به‌ر مه‌ترسـیـیه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م گه‌واهیدانه‌ی ده‌یڤد په‌تریه‌س و ڕایان كرۆكه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئال په‌یسن له واشنتنه‌وه دوو ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارانمان به‌ڵێن سـاڵح و فه‌خریـیه دۆسـكی و ئه‌حمه‌د بارزانی به كوردی ئاماده‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌واڵ و دوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.