جه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مریكایی ده‌یڤد په‌تریه‌س و باڵوێزی ئه‌مریكا له عێراق ڕایان كرۆكه‌ر له‌م
هه‌فته‌یه له‌به‌رده‌م كۆنگرسی ئه‌مریكا باسی شه‌ڕی عێراق ده‌كه‌ن.
هه‌ردوو كاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌مریكا له عێراق سێشه‌ممه ڕاپـۆرتی پـێشـوه‌چوونیان ده‌ده‌نه كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سینات و كۆمیته‌ی كاروباری هێزه چه‌كداره‌كان له سینات.
چوارشه‌ممه هه‌ردوو كاربه‌ده‌ست له‌به‌رده‌م كۆمیته‌كانی ڕێبازی ده‌ره‌وه و كۆمیته‌ی كاروباری هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به شـایه‌دیدانه‌كه‌یان ده‌هێنن پاش ئه‌وه‌ی باسی باری عێراق به گشتی و بۆچوونه‌كانیان بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
هه‌رسێ كاندیدی سه‌ره‌كی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكاش وه‌سـتانێـكی ده‌گمه‌ن له هه‌ڵمه‌تی پـشـبڕكێـیان ده‌كه‌ن و ئاماده‌ی دانیشـتنه‌كانی سینات ده‌بن. هێله‌ری كلنتنی دیموكرات و جۆن مه‌كـكه‌ین كۆماری ئه‌ندامانی كۆمیـته‌ی كاروباری چه‌كداری له ئه‌نجومه‌نی سـیناتۆرانن و باراك ئۆبامای دیموكرات ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیـه ده‌ره‌وه‌یـیه‌كانی سـیناته.
دووشه‌ممه مه‌كـكه‌ین له وتارێـكدا بۆ كۆنه سه‌ربازانی شه‌ڕی ئه‌مریكا له شـاری كه‌نسـاسی میزووری باسی باری عێراق و شه‌ڕی عێراق ده‌كات، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بڵێت ئه‌مریكا چیدیكه ڕووبه‌ڕووی شـكست له عێراق نیـیه له‌به‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژی ئه‌ویش له ئه‌نجامی زیادكرانی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌وێ.