پـۆلیسی فه‌ره‌نسـا ده‌ڵێت ئاژاوه‌گێڕان سـووكایه‌تیـیان به نزیكه‌ی 150 گۆڕی موسـڵمانان
كردووه له گۆڕسـتانێـكی له‌شـكری كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كه‌م شـه‌ڕی جیهانی له باكوری فه‌ره‌نسـا.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر كێلی گۆڕه‌كان دروشـمی دژه ئیسلام نووسـرابوون و هه‌روه‌هاش وێنه‌ی ڕه‌شـیده داتی وه‌زیری دادی فه‌ره‌نسـا كراوه كه به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵـكی باكوری ئه‌فریكایه.
نیكۆلاس ساركۆزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا ئه‌و ئاژاوه‌گێرانه‌ی وا ناوزه‌دكردووه كه شـێوازێـكی ڕه‌گه‌زپه‌رسـتین و گوتووشێتی جێی قایل‌بوون نین. سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا گوتووه‌یه‌تی هاوخه‌می موسڵمانانی وڵاته‌كه‌یه‌تی كه گه‌وره‌ترین ژماره‌ی موسـڵمانانی تیادایه له ئه‌وروپا.
ئه‌م سـووكایه‌تی‌كردنانه به گۆڕه‌كان دوابه‌دوای كه‌متر له سـاڵێـك دێت كه لاوان وێنه‌ی دروشـمی نازیـیان له‌سه‌ر گۆڕه‌كان كێشـابوو.
پـۆلیس له‌و ڕووداوه‌ی سـاڵی پاردا 2 گومانباری گرتبوو و هه‌ردووكیان گوناهباركران و هه‌ریه‌كه‌شـیان بڕیاری سـاڵێـك زیندانیـكردنیان له‌سه‌ر درا.