جۆرج ده‌بلیو بوش سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆكی
ڕوسـیا كۆتایـیان به كۆبوونه‌وه لووتكه‌یـیه‌كه‌ی خۆیان هێنا به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێـكه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سـیسـتمی موشـه‌كی به‌رگری له ئه‌وروپا، به‌ڵام كارنامه‌یه‌كیان بۆ جێـگره‌وه‌كانیان جێهێشـتووه.
هه‌ر به ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆك بوش هاوینه‌هه‌واری سۆچی سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش جێبهێڵێت به‌ره‌و ئه‌مریكا، هه‌ردوو ڕێبه‌ر گوتوویانه ئه‌و كڵێشه‌یه‌ی ڕێـكـكه‌وتوون له‌سه‌ری و مۆریان كردووه به‌رئه‌نجامه‌كانی كاره‌كانیانی تیادایه و هه‌روه‌هاش ڕوانیـنه‌كانیشـیان له‌سه‌ر ئاینده.
به‌ڕێز پـوتن گوتوویه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوێی له نیگه‌رانیـیه‌كانی ڕوسـیا بووه له‌سه‌ر سـیسـتمی موشـه‌كی به‌رگری و هه‌روه‌هاش ڕوانیـنه‌كانی مۆسـكۆ له‌سه‌ر فراوانبوونی هاوپه‌یمانێـتی ناتۆ.
سه‌رۆك بوش‌یش له لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت هه‌ردوولا په‌یمانیان داوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردن.
سه‌باره‌ت به‌م كۆبوونه‌وه لووتكه‌یـیه‌ی نێوان سه‌رۆك بوش و سه‌رۆك ڤلادیمیر پـوتن په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن و پـیته‌ر فێدینسكی له سۆچی ڕوسـیاوه ڕاپـۆرتیان ناردووه و هاوكارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و ناسـكه زاده و وریا كاڵێ به كوردی ئاماه‌یان كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌واڵه‌كه و دوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.