كاربه‌ده‌ستانی كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێن ئه‌وان پـێـشبینی ناكه‌ن له‌م پـشووی هه‌فته‌یه‌دا سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش و سه‌رۆكی ڕوسـی ڤلادیمیر پـوتن سه‌باره‌ت به سـیسـتمی به‌رگری موشـه‌كی كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له ناوه‌ندی ئه‌وروپادا دایبنێت به ڕێـكـكه‌وتنێـك بگه‌ن.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا كێنت كڵاین له واشـنتنه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارمان سـمكۆ عه‌زیز وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
هه‌ردوو سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ڕوسـیا له هه‌وارگه‌ی سۆچی له‌سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش وا كۆده‌بنه‌وه كه تیایدا پلانه‌كانی ئه‌مریكای په‌یوه‌ست به سـیسـتمی به‌رگری موشـه‌كی بابه‌تی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بێت. وته‌بێـژێـكی كۆشـكی سـپـی كه یاوه‌ری گه‌شـته‌كه‌ی سه‌رۆك بوش ده‌كات گوتی وتووێـژه‌كان له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕاستی خۆی بوون، به‌ڵام گوتیشی دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سـۆچی پـێویست به ئه‌نجامدانی كاری زیاتر ده‌بێت.
سـیسـتمی به‌رگری موشـه‌كی پـێشـنیازكراو له‌نێو پـۆڵۆنیا و كۆماری چیكدا داده‌به‌سرێن. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌و سـیسـتمه بۆ پاراسـتنی ئه‌وروپایه له‌و موشـه‌كانه‌ی كه ئێران وا به‌رهه‌میان ده‌هێنێت. هاوكات ڕوسـیا به توندی دژایه‌تی پلانه‌كه ده‌كات و گوتوویه‌تی دابه‌سـتنی ئه‌و موشـه‌كانه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی ڕوسـیا.
سه‌رۆك بوش دوای سه‌ردانی كرواتیا له‌وێوه گه‌یشته هه‌وارگه‌ی سـۆچی، ئه‌مه‌ش دوای كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌یی هاوپه‌یمانی ناتۆی ئه‌م هه‌فته‌یه.
له وتاری ڕادیۆیی هه‌فتانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یدا سه‌رۆك بوش پـێشـوازی له‌و پـێشـڕه‌ویـیه كرد كه كرواتیا له ماوه‌ی 10 سـاڵی ڕابردوودا به‌ده‌سـتی هێناوه و ئه‌و كاره‌ی زه‌مینه‌ی
بۆ كرواتیا ڕه‌خسـان بانگهێشـتی په‌یوه‌ندیـكردن به هاوپه‌یمانی ناتۆ بكرێت.
" له‌و ده‌مه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی‌یان به‌ده‌ست‌هێنا هاوڵاتیـیانی كرواتیا هه‌وێنی ئازادی مرۆڤیان پـیشـانی جیهان داوه. كرواتیـیه‌كان به‌سه‌ر جه‌نگ و سـاته دژواره‌كاندا زاڵبوون له‌پـێناو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئاشـتیـیانه له‌گه‌ڵ هاوسـێـكانیاندا بـبه‌سـتن. له‌م هه‌فته‌یه‌دا هاوپه‌یمانی ناتۆ بانگهێشتی كرواتیا و هه‌روه‌ها ئه‌لبانیای بۆ په‌یوه‌ندیـكردنیان به هاوپه‌یمانه‌كه‌وه كرد. ئه‌م دوو وڵاته به‌ره‌وپـێشـچوونی له ڕاده‌به‌ده‌ریان له‌سه‌ر ڕێـڕه‌وی به‌ره‌و ئازادی و گه‌شه‌كردن و ئاشـتیـیان كردووه."
ڕابه‌رانی ناتۆ و كرواتیا و ئه‌لبانیایان بۆ ده‌ستپـێـكردنیان به‌ره‌و به ئه‌ندامبوون له‌نێو هاوپه‌یمانه‌كه‌دا بانگهێشت كرد. سه‌رۆك بوش مه‌خابنی خۆی ده‌ربڕی له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌دۆنیا بانگهێشـتی به ئه‌ندامبوون نه‌كرا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ناكۆكی له‌گه‌ڵ یۆنان سه‌باره‌ت به ناوی وڵاته‌كه.
كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێت هیچ ڕێـكـكه‌وتنێـك له‌سه‌ر سیستمی به‌رگری موشه‌كی له‌م پـشـووی هه‌فته‌یه‌دا پـێـشبینی ناكرێت
- Kent Klein