Accessibility links

ئێران ڕاگرتنی كاره‌ ناوه‌كیـیه‌كانی له‌بری كۆمه‌كه‌كانی ڕۆژئاوا ڕه‌تده‌كاته‌وه‌


حكومه‌تی ئێرانی ده‌ڵێت ئه‌و له‌ به‌رامبه‌ر كۆمه‌كی پـێشـنیازكراوی ڕۆژئاوادا چالاكیـیه‌كانی ناوه‌كی خۆی ڕاناگرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ غولام حوسه‌ین ئیلاهام وته‌بێژی ئێرانی ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌ په‌یامنێرانی گوت تاران مافه‌كانی خۆی به‌ كۆمه‌كی ڕۆژئاوا ناگۆڕێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێرانی ئه‌ویش ده‌ڵێت هه‌موو جۆره‌ پـێشـنیازێـكی كۆمه‌كی ڕۆژئاوایی له‌ به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆانیۆم ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

له‌و دیمانه‌یه‌ی كه‌ دوێنی هه‌ینی بڵاوكرایه‌وه‌ سه‌رۆكی ئێرانی به‌ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی كیۆدۆی ژاپـۆنی گوت ئێران هیچ هۆیه‌ك بۆ وازهێنانی له‌ ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی به‌دی ناكات.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ پـێـنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك ده‌گوترێت وا بۆ ماوه‌یه‌كه‌ كار له‌سه‌ر هه‌ندێـك كۆمه‌ك بۆ ئێران ده‌كه‌ن تا له‌ به‌رامبه‌ردا تاران چالاكی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕاگرێت و ده‌ست به‌ وتووێـژ له‌و باره‌یه‌وه‌ بكات.

تا ئێسـتا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سێ بڕیاری سـزادانی ئێرانی ده‌ركردووه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ئاكامی ئه‌وه‌ی تاران ڕاگرتنی چالاكی ناوه‌كی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG