Accessibility links

قه‌شه‌یه‌كی كریسـتیانی عێراقی له‌ به‌غدا ده‌كوژرێت


ده‌سه‌ڵاتداران له‌ عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ به‌غدا قه‌شه‌یه‌كی كریسـتیان له‌ ئۆتۆمبیلێـكه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێـكراوه‌ و كوژراوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی یوسف عادل له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ ناوه‌ندی به‌غدا ده‌چووه‌ ده‌رێ كۆمه‌ڵێـك چه‌كدار‌ له‌ ناو ئۆتۆمبیلێـكی خێراوه‌ ته‌قه‌یان لێ كردووه‌ و كوشـتوویانه‌.

شـایانی باسه‌ كریسـتیانه‌كان له‌ عێراق‌ كه‌مینه‌نه‌یه‌كن له‌ وڵاتێـكی زۆرینه‌ موسـڵماندا و له‌م مانگانه‌ی دوایدا كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر چه‌ندان هێرش. هه‌ر مانگی ڕابردوو ته‌رمی مه‌تران پـۆڵس فه‌ره‌ج ڕه‌حـحۆی كاثۆلیكی كلدانی عێراق پاش چه‌ند ڕۆژێـك له‌ ڕفاندنی له‌ شـاری موسـڵ دۆزرایه‌وه‌.

له‌ هه‌واڵێـكی تردا پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ به‌غدا بۆمبێـك كه‌ له‌ ناو پاسـكی بچووكدا چێنرابوو ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا به‌ لایه‌نی كه‌م 3 كه‌س كوژراون و 15 تریش برینداربوون.

XS
SM
MD
LG