ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دووهه‌م باڵاترین دادگای یه‌كێتی ئه‌وروپا له لۆكسمبۆرگ ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌و ڕێوشـوێنانه‌ی كه له شه‌ش سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ ڕیزبه‌ندكردنی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان و باڵه سـیاسیـیه‌كه‌ی كۆنگره‌ی گه‌ل له لیسـتی ڕێـكخراوه تێرۆریسـتیـیه‌كاندا به‌پێی قانونه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌وا نه‌بوون.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له دیاربه‌كر جه‌لیل كایه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكاریشـمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر جه‌بار قادر شـاره‌زای كاروباری سـیاسی توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سـازكردووه.
دكتۆر جه‌بار ده‌ڵێت وه‌ڵامی توركیا، چ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و چ به ناوی حكومه‌تی توركیاوه زۆر به توندی له دژی ئه‌و بڕیاره بوون و پـێـیان وایه ئه‌مه كرده‌وه‌یه‌كی باش نیـیه له لایه‌ن ئه‌وروپاوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.