سـه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی ده‌ڵێت نه‌خشه‌ی هێرشی زیاتری
به‌ده‌سـته‌وه‌یه دژی میلیشـیاكان.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له به‌غدای پایته‌خت به‌ڕێز ئه‌لمالیكی بۆ په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه هه‌ڵمه‌تی زیاتری دابینكردنی ئاسایش له به‌غدا و شـوێنه‌كانی تری عێراق پـێشـبینی ده‌كرێن. هه‌روه‌ها هه‌ر وه‌كو خۆی گوتی دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ پـێشـێـلكارانی قانون ناكه‌ن.
شـایانی باسه شـاری به‌سـره‌ی باشوری عێراق به‌م دوایـیه بوو به گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و پـێـكدادانی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق و میلیشـیا شیعه‌كانی سه‌ر به مه‌لای شیعه‌ی توندڕه‌و موقته‌دا ئه‌لسه‌در. له ئاكامی ئه‌و هێرش و پـێـكدادانه پـتر له 400 كه‌س كوژراون و به سه‌دان كه‌سی تریش برینداربوون.
هاوكات ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه موقته‌دا ئه‌لسه‌در بانگه‌وازی بۆ ڕێـپـێوانی ملیۆنی كرد دژی ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێت داگیركه‌ری ئه‌مریكا. له به‌یانـنامه‌یه‌كدا له نه‌جه‌ف ئه‌لسه‌در ڕایگه‌یاند كه بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له 9 ی مانگی چواردا ئه‌و خۆپـیشـاندانه سـازبدرێت له پـێـنجه‌هه‌مین سـاڵیادی كه‌وتنی شـاری به‌غدا.
سه‌باره‌ت به لێـدوانه‌كانی نوری ئه‌لمالیكی و لێـپـرسـراوانی ڕه‌وتی سه‌در په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سـروه عه‌بدولواحد له به‌غداوه ڕاپـۆرتی ناردووه.
له لایه‌كی تره‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری كه‌ركوك یه‌حیا به‌رزنجی ده‌ڵێت به‌رپـرسی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و شـاره ڕایگه‌یاندووه كه‌وا 250 چه‌كدار خۆیان ته‌سلیمی هێزه‌كانی فره نه‌ژاد كردووه.
له موسڵیش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی و چه‌ند ڕووداوێـكی تریش بووه، له ئه‌نجامدا 6 كه‌س كوژراون و 13 كه‌سی تریش برینداربوون. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌و شـاره ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌واڵ و ڕاپـۆرته‌كان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.