ڕاوه‌رگرتنێـكی گشتی نوێ نیشـانی ده‌دات له ویلایه‌تی په‌نسـیلڤانیا هێله‌ری كلنتن له پـێش باراك ئۆبامایه، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی هه‌ردووكیان خه‌ریـكی بانگه‌شـه‌ی هه‌ڵـبژاردنن له‌وێ تا بتوانن زۆرترین پـشتیوانی له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی 22 ی چواری ئه‌و ویلایه‌ته‌دا بۆ خۆیان به‌ده‌ستبهێنن.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له واشـنتن جێم ماڵۆن له واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
لێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ له لایه‌ن زانكۆی كونپیه‌ك له كه‌نه‌تكت نیشـان ده‌دات هێله‌ری كلنتن به 9 خاڵ له پـێش باراك ئۆبامایه له ویلایه‌تی په‌نسیلڤانیا كه‌وا دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر كلنتن له‌وێ 12 خاڵ ده‌سـته‌باڵایی به‌سه‌ر ئۆبامادا هه‌بوو.
هێله‌ری كلنتن پـێویسـتی به سه‌ركه‌وتنێـكه له په‌نسیلڤانیا بۆ ئه‌وه‌ی ئومێدی به‌رده‌وامبێت بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پاڵێوراوێـتی پارتی دیموكرات.
هه‌ردوو كاندیدی دیموكرات زیاتر له 800 هه‌زار ئه‌ندامانی یه‌كێتی كاریان له په‌نسیلڤانیا كردۆته ئامانجی خۆیان كه‌وا به‌شـێـكی گرنگی كۆمه‌ڵی ده‌نگدانن له نێو ده‌نگده‌رانی كاردا.
ئۆباما هۆشـداری دژی سه‌ودای نوێی بازرگانی ده‌دات كه‌وا له‌وانه‌یه زیان به كرێـكارانی ئه‌مریكایی بگه‌یه‌نێت. له هه‌مان كاتدا هێله‌ری كلنتن پـێشـنیاری خه‌رجی هه‌زاران ملیۆن دۆلاری كردووه له یارمه‌تی باجی و سه‌رمایه خسـتنه كاره‌وه بۆ یارمه‌تیدانی كۆمپانیاكان تا ئیش و كاری نوێ سـازبكه‌ن.
هێله‌ری كلنتن سـووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له پـێشبڕكێـكه‌دا ده‌مێنێـته‌وه سه‌ره‌ڕای ده‌سته باڵایی ئۆباما له ژماره‌ی ده‌له‌گێته‌كاندا. له ده‌مێـكی شـاڵاوێـكی هه‌ڵـبژاردن له شـاری فیلادلفیا كلنتن خۆی وه‌ك قاره‌مانێـكی فلیمی خه‌یاڵی بۆكسێنی ڕاكی ده‌ربڕی.
هێله‌ری كلنتن گوتی" ئه‌وه زۆر گرنگه كه‌وا خه‌ڵـكی ویلایه‌تی په‌نسیلڤانیا ده‌نگیان بـبیسـترێت و ده‌نگیان حسـابی بۆ بكرێت. با من شـتێـكتان پـێـبڵێم، كاتێـك كه دێته سه‌ر ته‌واوكردنی شه‌ڕه‌كه ڕاكی و من له زۆر شـتدا یه‌كسـان و له یه‌ك ده‌كه‌ین، من هه‌رگیز واز ناهێنم، من قه‌د ده‌ست هه‌ڵناگرم، هه‌روه‌ها من ده‌زانم ئێمه پـێـكه‌وه ئه‌وه ته‌واو ده‌كه‌ین. ئێمه ئه‌و به‌رزیـیه ده‌بڕین بۆ ڕۆژێـكی باشـتر بۆ ئه‌مریكا."
باراك ئۆباما ڕۆژی چوارشه‌ممه دوو پـشتیوانی وه‌ده‌سـتهێنان، ئه‌ندامی كۆنگرسی پـێشـووی ویلایه‌تی ئیندیانا لی هامڵتن كه ده‌نگێـكی شـاره‌زای دیموكراته له سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه پـشتیوانی خۆی بۆ ئۆباما ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ك فه‌رمانداری ویلایه‌تی وایۆمینك ده‌یڤ فریدێنثاڵ.
ئۆباما هه‌روه‌هاش وتی ئه‌وه وه‌به‌رچاو ده‌گرێت كه جێـگری سه‌رۆكی پـێشـوو ئاڵ گۆر له پـۆستێـكی ئاسـتی كابینه‌ت دابنێت یاخود له پـۆسـتی به‌رزتر ئه‌گه‌ر به سـه‌رۆك هه‌ڵـبژێردرێت. باراك ئۆباما وتی هه‌میشه به شـێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌گه‌ڵ ئاڵ گۆر وتووێـژ ده‌كات سه‌باره‌ت به زۆر مه‌سه‌لان له‌وانه مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی ئاڵ گۆر كه ئه‌ویش گۆڕانی كه‌ش‌وهه‌وای جیهانی یاخود گۆڕانی ژینگه‌ی جیهانیـیه.
له ده‌می كۆڕێـكی پـرسـیار و وه‌ڵام له شـاڵاوێـكی هه‌ڵـبژاردن له نزیـك شـاری فلادلفیا ئۆباما هه‌وه‌هاش تیشـكی خسـته سه‌ر جیاوازیـیه‌كانی له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق له‌گه‌ڵ سـیناتۆر جۆن مه‌كـكه‌ین.
باراك ئۆباما ده‌ڵێت " كلیلی چاره‌سه‌ری عێراق سـیاسـیـیه نه‌ك له‌شـكری، هه‌ر بۆیه ده‌بێت ئێمه په‌یامێـكی ڕوون بۆ ڕێبه‌رایه‌تی عێراق بنێرین كه‌وا ئێمه له‌وێ نابین بۆ دابینكردنی داگیركردنی هه‌میشه. جۆن مه‌كـكه‌ین پـێشـنیاری كردووه كه پـێویسـته وا بكه‌ین، ئه‌وه هه‌ڵوێسـتێـكی هه‌ڵه‌یه چونكه ئه‌و ڕێـگایان پـێـده‌دات كه به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر هه‌ست نه‌كردن به به‌رپـرسـیارێتی."
سیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین به‌ش به حاڵی خۆی له ئاكادیمیای ده‌ریایی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له مه‌ریلاند دوا و ڕۆژانی خۆی وه‌بیرهێنایه‌وه وه‌ك خوێندكارێـكی ده‌ریایی به‌ر له‌وه‌ی بـبێته فڕۆكه‌وان له پـیشـه‌یه‌كی له‌شـكریدا كه‌وا ئه‌وه‌ش له خۆ ده‌گرێت كه زیندانێـكی شه‌ڕ بووه بۆ ماوه‌ی 5 سـاڵ و نیو له ڤێتنام.
مه‌ككه‌ین ئه‌وه‌شی به په‌یامنێران وت ده‌ستی به كۆكردنه‌وه‌ی لیسـتی ناو كردووه كه شـیانی هه‌یه بـبێته جێـگری سه‌رۆكایه‌تی و ئومێده‌واره كه بژاری خۆی ڕابگه‌یه‌نێت به‌ر له كۆنگره‌ی دیاركردنی پاڵێوراوێتی كۆماری له سه‌ره‌تای مانگی نۆدا.