Accessibility links

ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق

  • به‌شی ئه‌مریكا

ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن به‌ شـێوه‌یه‌كی ڕاسـته‌وخۆ پـێشـكه‌ش ده‌كرێت و تایبه‌ت ده‌بێت‌ به‌ به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق.

وه‌ك ئأشـكرایه‌ له‌ مانگی 12 ی سـاڵی ڕابردوودا بڕیار درا ماوه‌ی جێبه‌جێـكردنی ئه‌و به‌نده‌ بۆ شه‌ش مانگی تر درێژ بكرێته‌وه‌، ئێستاش كه‌وا نزیكه‌ی سێ مانگ به‌سه‌ر ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت له‌ جێی خۆیه‌تی ئه‌م پرسـیارانه‌ بكرێت:
له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا چی بۆ جێبه‌جێـكردنی ئه‌و به‌نده‌ی ده‌سـتوری عێراقه‌ كراوه‌؟
ئه‌ی بۆ سـێ مانگی داهاتوو چی ده‌كرێت؟
متمانه‌ چـیـیه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌و به‌نده‌ جێبه‌جێبكرێت؟

میوانانی به‌رنامه‌كه‌ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ ده‌بن:
نه‌رمین عوسـمان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 .
قادر عه‌زیز، نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ندی 140.

میوانداری به‌رنامه‌كه‌ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌بێت.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:
1-202-619-3861

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1

XS
SM
MD
LG