سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش له 6 ی مانگی چواردا له‌گه‌ڵ سـه‌رۆك ڤلادیمیر پـوتن كۆده‌بێته‌وه تا وتووێـژ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی موشه‌كی به‌رگری و مه‌سه‌له گرنگه‌كانی دیكه بكه‌ن. سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ڕوسـیا دواترین ڕاوه‌سـتانێـتی له گه‌شـته‌كه‌ی ئه‌وروپا كه هه‌روه‌ها بریـتیـیه له سه‌ردانی بوخارست له ڕۆمانیا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌یی ناتۆ كه تیایدا ناتۆ بانگهێشـتی به ئه‌ندامبوونی كرواتیا و ئه‌لبانیا و مه‌سه‌دۆنیا په‌سه‌ند ده‌كات. به‌ڕێز بوش هه‌روه‌ها سه‌ردانی كیـێڤ له ئۆكرانیا ئه‌دات بۆ تیشـك خسـتنه سه‌ر پـشتیوانكردنی بۆ به ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا و گورجسـتان له هاوبه‌ندی ناتۆدا.
سـتیفن هادلی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێت گه‌شـته‌كه‌ی بۆ ڕوسـیا ده‌رفه‌تێـكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له كێشـه هه‌ڵـپه‌سـێراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌دا:
" ئه‌مه ده‌رفه‌تێـكه بۆ هه‌ردوو ڕێبه‌ران بۆ كۆبوونه‌وه و هه‌ڵـسه‌نگاندنی چ پـێـشـكه‌وتنێـك به‌ده‌سه‌ت هاتووه تا بزانن ئایا ده‌توانن پـێـكه‌وه كارنامه‌یه‌ك دابڕێژن كه بتوانێت پـشـتیوانی مه‌سه‌له‌كان بكات كه پـێـكه‌وه هاوكاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ڕه‌نگه چاره‌سه‌ری ژماره‌یه‌ك له كێشـه هه‌ڵـپه‌سـێراوه‌كانی وه‌ك موشه‌كی به‌رگری بكات."
به‌ڕێز بوش و به‌ڕێز پـوتن دانوســتاندن ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پـێشـنیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ دامه‌زراندنی سـیسـتمی ڕاداری موشه‌كی به‌رگری له كۆماری چیك و ده له موشـه‌كه‌كانی به‌رگری له پـۆڵه‌ندا. هادلی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیـمانی ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش متـمانه‌یه‌كی پـته‌و بۆ ڕێبه‌ری ڕوسـیا دابین ده‌كات كه‌وا سـیسـتمی موشـه‌كی به‌رگری به ته‌نها بۆ پاراسـتنی ئه‌وروپایه له هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌گه‌ری هێرشێـكی موشه‌كی بالسـتی له لایه‌ن وڵاته شـه‌ڕخوازه‌كانی وه‌كو ئێران و كۆریای باكوره‌وه. به‌ڕێز هادلی ده‌ڵێت كه ڕه‌نگه ڕوسـیاش هه‌روه‌ها سوود له‌م سـیسـتمه نوێـیه‌ی موشه‌كی به‌رگری وه‌ربگرێت:
" سه‌رۆك باسی له‌وه كردبوو كه ڕه‌نگه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڕوسـیا و ئه‌وروپا بتوانن پـێـكه‌وه كاربكه‌ن بۆ دروسـتكردنی هاوپه‌یمانیـیه‌كی یه‌كسـانی هه‌رێمی، گه‌ر خواست هه‌بێت بۆ بونیادنانی ئه‌و هاوپه‌یمانه كه سه‌رچاوه‌كان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ڕوسـیا و ئه‌وروپاوه به‌كاربێت له دژ هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ڕه‌نگه هه‌ڕه‌شه له ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها ڕوسـیاش بكات. ئێمه پـێمان خۆشه ئه‌و كاره بـبینین."
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و باوه‌ڕه‌دایه هه‌ڕه‌شه‌ی موشـه‌كی له ئێران ڕاسـته‌قینه‌یه و له زیادبووندایه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه كه به‌ره‌و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ڕوسـیاش ته‌شه‌نه بكات. جگه له‌وه‌ش سـیسـتمی پـێشـنیاركراوه‌كه به‌كار نایه‌ت له دژ جبه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی موشـه‌كی بالستی و ناوه‌كی وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕوسـیا هه‌یتی. به ئاشـكرا له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڕوسـیا و ئه‌وروپا ده‌بێت پـێـكه‌وه كاربكه‌ن تا سیسـتمێـكی موشـه‌كی به‌رگری كاریگه‌ر دابمه‌زرێت.