سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج ده‌بلیو بوش و هاوتای ڕۆمانی ترایان باسیسچو ته‌ئكیدیان
له‌سه‌ر گرنگی سه‌ركه‌وتنی ئه‌ركی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان كردووه.
له پاش وتووێـژی هه‌ردوو ڕێبه‌ر له سـیاحه‌تگه‌ی ڕۆمانی نبتون بۆ په‌یامنێران دوان، سه‌رك بوش ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیسشـاندا به گفت و به‌ڵێنی وڵاتانی هاوپه‌یمان دابوویان بۆ ناردنی هێزی زیاتر بۆ ئه‌فغانسـتان. ئه‌و به تایبه‌تی په‌سـنی بڕیاری نوێی فه‌ره‌نسـای دا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ڕۆمانیاش گوتی هه‌ر شـكسـتهێنانێـكی ناتۆ به ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌و هاوپه‌یمانێـتیـیه لاواز ده‌كات و هه‌ڕه‌شه ده‌بێت له‌سه‌ر وڵاتانی جیهان.
سه‌رۆك بوش جارێـكی دیكه پـشـتیوانی خۆی ده‌ربڕی بۆ گه‌وره‌تركردنی ناتۆ. داوای له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌یی ناتۆ كه چوارشه‌ممه له بوخارست به‌ڕێوه‌ده‌چێت كرد بانگهێشـتی ئه‌لبانیا، كرواتیا و مه‌كه‌دۆنیا بۆ ئه‌ندامێتی بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوای په‌یوه‌ندی به‌هێزتریشی له‌گه‌ڵ مۆنتینیـگرۆ و بۆسـنیا هێرزۆگۆڤینا و زیادكردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كان له‌گه‌ڵ سـربیا كرد.
پـێشـترێـكی چوارشه‌ممه له وتارێـكی له بوخارست به‌ڕێز بوش دووباره داوای كرد ڕێـگه خۆش بكرێت بۆ ئه‌ندامێتی ئۆكراین و گورجسـتان له ناتۆ. ڕوسـیا به توندی دژایه‌تی ئه‌وه ده‌كات و فراوانكردنی ناتۆ له لای ڕۆژهه‌ڵاتیـیه‌وه به هه‌ڕه‌شه له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
سه‌باره‌ت به لێـدوانه‌كانی سه‌رۆك بوش له ڕۆمانیا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن له بوخارستی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان خه‌ڵه‌فی زێباری و شوان سه‌عید به كوردی ئاماده‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:18 خوله‌كه.