سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش گه‌یشتۆته ڕۆمانیا بۆ به‌شـداری له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی
ناتۆ له پاش ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی دا به توندی فشـار بۆ هاوپه‌یمانان بهێنێت ده‌ست به پـرۆسه‌ی ئه‌ندامایه‌تی بۆ ئۆكراین و گورجسـتان بكرێت.
به‌ڕێز بوش ته‌ئكیدی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی كرده‌وه ئه‌و كاته‌ی له كیهڤ پایته‌ختی ئۆكراین بوو سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی به‌رده‌وامی ڕوسـیا و هه‌ندێ له هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا.
سه‌رۆك بوش و سه‌رۆكی ئۆكراین ڤیكتۆر یوشچینكۆ گوتیان كهورهتركرانی ناتۆ له دژی ڕوسیا نیـیه و گوتیشـیان مۆسـكۆ ناتوانێت ڤیتۆی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكات.
به‌ڕێز بوش ئه‌وه‌ی ڕه‌تداوه‌ته‌وه كه ڕێـكـكه‌وتنێـك هه‌بێت له‌بری پـشتیوانی ئه‌مریكا بۆ ئۆكراین و گورجسـتان پـشتیوانی له به‌رنامه‌ی ئه‌مریكا بۆ دانانی سـیـستمی به‌رگری موشه‌كی له ئه‌وروپای مه‌ركه‌زی بكرێت. ڕوسیا به توندی دژایه‌تی گهورهكرانی ناتۆ و هه‌روه‌ها دانانی سـیسـتمی به‌رگری موشه‌كی ده‌كات.
ئه‌ندامانی ناتۆ ئه‌ڵمان و فه‌ره‌نسـاش هه‌ردووكیان دوودڵیـیان نیشـانداوه له‌سه‌ر ئاماده‌ی ئۆكراین و گورجسـتان بۆ پـرۆسه‌ی به ئه‌ندامبوون. له پاریس سه‌رۆك وه‌زیری فه‌ره‌نسـا هه‌ڵوێسـتی وڵاته‌كه‌ی دووپات كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ ئۆكراین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن دوو ڕاپـۆرتی له كهیهڤی پایته‌ختی ئۆكراینه‌وه ناردووه و هاوكارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و سمكۆ عه‌زیز و خالید فه‌تاح به كوردی ئاماده‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.