هێزه‌كانی پـۆلیسی گه‌رمیانی هه‌رێمی كوردسـتان توانیویانه له سـنووری شـارۆچكه‌ی كفری ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بۆمبدا بگرن كه له جۆرێـكه پـێشتر له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش و شـاره‌زایانی بۆمبی هه‌رێمی كوردسـتانه‌وه نه‌بینراوه، هه‌ر بۆیه وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردسـتان په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه كردووه تا له باره‌ی ئه‌م جۆره بۆمبه‌وه زانیاریـیان بده‌نێ. دواتر ده‌ركه‌وتووه ئه‌و بۆمبه ده ئه‌وه‌نده‌ی بۆمبی تی ئێن تی به‌هێزتره.
له‌و باره‌یه‌وه له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری سلێمانی ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:56 خوله‌كه.