چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن بڵاویان كردۆته‌وه گوایه كورده‌كان ده‌ست له ڕیفراندۆمی
كه‌ركوك هه‌ڵـده‌گرن و داوای چاره‌سه‌رێـكی سـیاسی بۆ كێشه‌كه ده‌كه‌ن.
ده‌ڵێن فه‌لاح مسـته‌فا به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكی سـیاسی له‌بری ڕیفراندۆم بۆ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك هه‌بێت ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه قبوڵی بكات.
هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فه‌لاح مسـته‌فا سـازكرد تا ده‌رباره‌ی ورده‌كاریـیه‌كانی ئه‌م هه‌واڵه بدوێت.
فه‌لاح مسـته‌فا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی گوتوومه به شـێوازێـكی تر خراوه‌ته ڕوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:23 خوله‌كه.