دادگای باڵای توركیا ده‌ڵێت دادگا بڕیاری داوه تاوتوێ و گوێبیسـتی ئه‌و سـكاڵانامه‌یه
بـبێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئاخۆ حزبی ده‌سه‌ڵاتداری توركی ڕه‌گی ئیسلامی هه‌یه قه‌ده‌غه بكات یان به پـێـچه‌وانه‌وه.
دادگای ده‌سـتوری توركیا ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند گوێ له ته‌واوی دۆزه‌كه ده‌گرێت بۆ هه‌ڵـوه‌شـاندنه‌وه‌ی حزبی داد و گه‌شه‌پـێـدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركی، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌وه‌ی حزبی ناوبراو هه‌ڕه‌شه له بنه‌ماكانی سـیسـتمی سیكیولاری توركیا ده‌كات.
سه‌رۆكی دادوه‌رانی توركی عه‌بدوڵڕه‌حمان یاڵچین كایه له 14 ی ئه‌م مانگه‌دا داوای قه‌ده‌غه‌كردنی حزبی داد و گه‌شه‌ی توركیای كرد. به‌ڕێز یاڵچین كایه ده‌ڵێت حزبی ناوبراو ده‌سـتورنامه‌ی سیكیولاری توركیا بنكۆڵ ده‌كات. هه‌روه‌ها داواشی كرد 71 ئه‌ندامی حزبی داد و گه‌شه له نێویاندا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و هه‌روه‌ها عه‌بدوڵڵا گولی سه‌رۆكی وڵات چالاكی سـیاسیـیان لێ قه‌ده‌غه بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دۆریان جۆنز له ئسته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان سمكۆ عه‌زیز و به‌ڵێن سـاڵح به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:30 خوله‌كه.