گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك ڕۆكێت و گولله هاوه‌ن به‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی توند
پارێزراوی به‌غدا كه‌وتووه، ئه‌و شـوێنه‌ی باڵوێزخانه‌ی عێراق و باره‌گاكانی حكومه‌تی عێراقی لێـیه.
هه‌تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ ڕاپـۆرتێـك سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
جێی ئاماژه پـێـكردنه له ئاكامی هێرشی توندی هه‌فته‌ی ڕابردووی میلیشـیاكان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز به لایه‌نی كه‌م 2 ئه‌مریكایی كوژران.
ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕۆژێـك پاش ئه‌وه هات كه مه‌لای توند ڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در فه‌رمانی به میلیشـیاكانی لایه‌نگری خۆی دا ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن له شه‌قامه‌كان بكشێنه‌وه.
حازم ئه‌لئه‌عره‌جی ده‌مڕاستێـكی مه‌لای توندڕه‌و ده‌ڵێت موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕۆژی یه‌كشه‌ممه فه‌رمانی ئاگربه‌سـتی داوه تا خوێن ڕشتنی عێراقیـیه‌كان ڕابگرێت.
زیاتر له 250 كه‌س له‌و شه‌ڕانه‌دا كوژراون كه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه هه‌ڵگیرسـاوه، له‌وانه به‌غدا و شـاری به‌سـره.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی خۆشـحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌در ده‌ربڕی و به هه‌نگاوێـك به‌ره‌و ئاڕاسـته‌ی ڕاست دانا. حكومه‌ته‌كه‌شی ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی دوووشه‌ممه قه‌ده‌غه‌كردنی 24 كاتژمێری له به‌غدا هه‌ڵـده‌گرێت، ئه‌وه‌ی دوابه‌دوای پـێـكدادانه‌كان له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه له به‌غدا سه‌پـێندرا.
له هه‌واڵێـكی تردا هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا سه‌ربازانی هاوپه‌یمانان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا هێرش كرایه سه‌ر هێزه‌كانیان 25 تاوانكاریان كوشـتووه.
هه‌روه‌ها گوتیشـیان له ڕووداوێـكی جیادا تێرۆریسـتان 6 پـۆلیسی عێراقیـیان له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـارۆچكه‌ی به‌له‌د كوشـتووه.
سه‌باره‌ت به‌م ڕه‌وشه‌ی عێراق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سـروه عه‌بدولواحد له به‌غداوه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:45 خوله‌كه.