وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی باڵوێزی هۆڵه‌ندای له تاران بانگ كردووه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌و فلیمه‌ی كه ناوه‌رۆكی قورئان به توندوتیژی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
ئاژانسی دهنگوباسی ئێرانی ڕایگه‌یاند وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نوێنه‌ری سـلۆڤینیاشی بانگ كردووه بۆ تاوتوێـكردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه. سـلۆڤینیا ئێسـتا ڕێبه‌رایه‌تی به نۆبه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپای له‌ده‌سـتدایه.
تاران ئه‌و فلیمه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه كه له لایه‌ن یاسادانه‌رێـكی هۆڵه‌ندی گێرت ویڵده‌رس بڵاوكراوته‌وه و دژ به ئیسلام و دژ به كه‌لتوری ناوزه‌دكردووه.
ئه‌و فلیمه‌ی به ناوی فیتنه وێنه‌كانی هێرشه تێرۆركاریـیه‌كان نیشـان ده‌دات و له ناویاندا هێرشه‌كانی 11 ی سێپته‌مبه‌ری 2001 ی كه كرانه سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ ئایاتهكانی قورئاندا.
سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ڕۆژی شه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌كی ده‌ركرد و ده‌ڵێت ئه‌و فلیمه له فراوانكردنی ڕق و كینه زیاتر هیچ ئامانجێـكی تری نیـیه.
سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یهگرتووهكانیش بان كی مون ئه‌و فلیمه‌ی شه‌رمه‌زار كرد و گوتیشی هیچ ڕهوایییهك نیـیه بۆ وتاری ڕق و كینه و زیادكردنی توندوتیژی.