عێراق ڕه‌تیكردۆته‌وه ڕاگه‌یاندنی كۆتایی كۆنگره‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌ب
له سوریا مۆر بكات، چونكه تیایدا ئه‌و كاره تێرۆریسـتیانه‌ی به‌رامبه‌ر گه‌لی عێراق ده‌كرێت سه‌رزه‌نشت نه‌كراوه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هۆشـیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سـازكردووه.
هۆشـیار زێباری ده‌ڵێت به داخه‌وه له ڕاگه‌یاندنی كۆتایی كۆنگره‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌ب له دیمه‌شق ئه‌و به‌نده‌ی له‌سه‌ر عێراق هاتبوو له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیارانه‌ی ڕێـكـكه‌وتنی له‌سه‌ری كرابوو نه‌ده‌گونجا، له‌به‌ر ئه‌وه شـاند‌ی عێراق له‌سه‌ری ڕازی نه‌بووه و ڕه‌تی كردۆته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.