مه‌لای توندڕه‌وی شیعه‌ی عێراق موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای له شه‌ڕكه‌رانی له‌شـكری مه‌هدی
كرد خۆیان له شه‌ڕی سه‌رشه‌قامه‌كانی دژ به هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانان بكشێنـنهوه.
ئه‌م داوایه‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌در پاش شه‌ش ڕۆژ له شه‌ڕی خوێناوی هات كه تیایدا زیاتر له 250 كه‌س له به‌سـره و به‌غدا و ناوچه‌كانی تری زۆرینه شـیعه‌ی عێراقدا كوژران.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـكدا له لایه‌ن یاریدهدرێـكی خوێندرایه‌وه هاتووه موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوا له چه‌كدارانی لایه‌نگری خۆی ده‌كات شه‌قامه‌كانی شـاری به‌سـره‌ی باشور و هه‌موو پارێزگاكانی تر بهجێبهێڵن. ده‌ڵێت بۆیه ئه‌و ئه‌م داخوازیـیهی كردووه چونكه خۆی له ڕژاندنی خوێنی عێراقیـیه‌كاندا به به‌رپـرس ده‌زانێت.
ڕاگه‌یاندنه‌كه كه له ئۆفیسه‌كه‌ی له نه‌جه‌ف بڵاوكرایه‌وه مه‌لای توندڕه‌وی شیعه ده‌ڵێت هه‌ر كه‌سێـك چه‌ك هه‌ڵـگرێت و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بكاته ئامانج نابێته به‌شـێـك له گروپه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای له حكومه‌تی عێراق كرد بوه‌سـتێت له هێرشبردنه سه‌ر لایه‌نگرانی و دهسـتگیركردنیان، داواشی كرد ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیریشی كردوون ئازادیان بكات و لێـیان خۆشبێت.
حكومه‌تی عێراقیش له لایه‌ن خۆیه‌وه ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی به شـتێـكی باش له‌قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڵام په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سـروه عه‌بدولواحد له به‌غداوه ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت هێشتا شه‌ڕ له شـاری به‌سـره به‌رده‌وامه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:10 خوله‌كه.