Accessibility links

چاوپـێـكه‌وتنێـك له‌گه‌ڵ حسـێن یه‌زدانپه‌نا جێـگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردسـتان

  • حه‌یده‌ر شیروانی

به‌ڕێز حسـێن یه‌زدانپه‌نا جێـگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردسـتان سه‌ردانی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكای كرد و له‌وێ هاوكارانمان حه‌یده‌ر كه‌ریم و موعته‌به‌ر شـیروانی چاوپـێـكه‌وتنێـكیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دا.

به‌ڕێز حسـێن یه‌زدانپه‌نا ده‌ڵێت پارتی ئازادی كوردسـتان حزبێـكی نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌ بۆ به‌ده‌سـته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردسـتاندا خه‌بات ده‌كات. ده‌شـڵێت له‌ ڕوانگه‌ی پارتی ئازادی كوردسـتانه‌وه‌ كورد یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌، كوردسـتان یه‌ك نیشـتیمانه‌، له‌ هه‌مان كاتیشـدا ئه‌و جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندیـیانه‌ش ده‌بینێت كه‌ له‌ ئاكامی دابه‌شـكردنی كوردسـتاندا له‌ ماوه‌ی قۆناغه‌ جیاجیاكاندا هاتۆته‌ گۆڕێ.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی چاوپـێـكه‌وتنه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 15:32 خوله‌كه‌.
ده‌شـتوانن به‌شـێـكی چاوپێـكه‌وتنه‌كه‌ش ببینن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ڤیدیۆیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه‌.


XS
SM
MD
LG