سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان كه دابڕانی لووتكه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له
سـوریا ده‌كات، ده‌ڵێت وه‌باڵی بێ توانایی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكی نوێ ده‌كه‌وێته ئه‌سـتۆی سـوریاوه.
ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی وتارێـكیدا كه به ته‌له‌فیزیۆن په‌خش كرا له به‌یرووت، به‌ڕێز فوئاد سه‌نیوره گوتی ده‌بوایه لوبنان له لایه‌ن سه‌رۆكیـیه‌وه بۆ ئه‌و لووتكه‌یه نوێنه‌رایه‌تی بكرایه. سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان گوتیشی سوریا به‌رپـرسه له قه‌یرانی ناو په‌رله‌مان كه وای له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كردووه نه‌توانن كاندیدێـك بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵات هه‌ڵـبژێرن.
شـایانی باسه له‌وه‌ته‌ی مانگی یازده‌وه كه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك ئه‌میل له‌حود كۆتایی پـێـهات لوبنان به‌بێ سه‌رۆك ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه و ئوردن و میسـر و یه‌مه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كان داده‌بڕێن و وه‌كو دژایه‌تی سوریا له‌بری سه‌ركرده‌ی ئه‌و وڵاتانه نوێنه‌ران له‌سه‌ر ئاسـتێـكی نزمتر ئاماده‌ی ئه‌و لووتكه‌یه ده‌بن.
له لای خۆیه‌وه سـكرتێری گشـتی كۆمكاری عه‌ره‌بی عه‌مر موسـا ده‌ڵێت زۆربه‌ی كێشـه گرنگه‌كان وه‌كو قه‌یرانی سـیاسی لوبنان و كێشـه‌كانی تری عه‌ره‌بی له‌و لووتكه‌یه‌دا مشـتومڕی له‌سه‌ر ده‌كرێت.