Accessibility links

كورده‌كان ده‌ست له‌ ڕیفراندۆم هه‌ڵـده‌گرن و داوای چاره‌سه‌رێـكی سـیاسی بۆ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك ده‌كه‌ن


ڕۆژنامه‌ی ئه‌لزمان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كانی بابه‌تێـكی بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌ ناوی" كورده‌كان ده‌ست له‌ ڕیفراندۆم هه‌ڵده‌گرن و داوای چاره‌سه‌رێـكی سـیاسی بۆ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك ده‌كه‌ن."

ڕۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق ئاماده‌یی نیشـان دا بۆ قبوڵـكردنی هه‌رچ چاره‌سه‌رێـكی سـیاسی ڕه‌وایانه‌ له‌بری ڕیفراندۆم بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وت.

لـێپـرسـراوی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان فه‌لاح مسـته‌فا گوتی گه‌ر چاره‌سه‌رێـكی سـیاسی تر هه‌بێت له‌بری ڕیفراندۆم ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان ئاماده‌یه‌ قبوڵی بكات و ڕه‌نگه‌ به‌ بژاره‌یه‌كیش دابنرێت.

ڕۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت جێی به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ سه‌رۆكی پـێشـووی عێراق سه‌دام حسێن شـاری كه‌ركوكی كه‌ كه‌وتۆته‌ 255 كیلۆمه‌تر له‌ باكوری‌ به‌غداوه‌ خسـته‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردی كه‌ له‌ سـاڵی 1991 وه‌ حوكمڕانی خۆیان ده‌كه‌ن. كورده‌كان له‌ ئاكامی هۆی مێژوویی و كه‌لتوریـیه‌وه‌ داوا ده‌كه‌ن كه‌ركوك بخرێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردسـتان و داوای جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق ده‌كه‌ن كه‌ پـێشـنیاری به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم ده‌كرد له‌ شـاری كه‌ركوك به‌ر له‌ مانگی 12 ی سـاڵی 2007 بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر لكاندنه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌ هه‌رێمی كوردسـتانه‌وه‌. هه‌رچه‌ندێـكه‌ جێبه‌جێـكردنی تا شه‌ش مانگی تر دواخرا به‌هۆی ناڕه‌زایی بوونی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا.

XS
SM
MD
LG