Accessibility links

هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی شـورای ئێران


هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه‌ بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی شـورای ئێران ئه‌وه‌ی له‌ 14ی ئه‌م مانگی سێـیه‌دا ئه‌نجام درا. سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:

هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی شـورای ئێران چ له‌ ناو وڵاته‌كه‌ و چ له‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌شدا جێی سه‌رنج بوون، به‌ تایبه‌تیش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ده‌گوترا له‌ پـێش پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كانی دیاركراوه‌. یه‌كێتی ئه‌وروپاش گازنده‌ی خۆی له‌و هه‌ڵـبژاردنه‌ كرد و ته‌واوی پـرۆسه‌كه‌شی به‌ ناڕه‌وا و به‌ هه‌ڵـبژاردنێـكی نائازاد ناوبردووه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی كۆماری ئیسـلامی ئێران ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌دا 60 ی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌ به‌شـداریـیان له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌دا كردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 13:53 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG