Accessibility links

شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق و چه‌كدارانی سوپای مه‌هدی


دوای ئه‌وه‌ی پاشـاگه‌ردانی و بێ سه‌روبه‌ری به‌ ته‌واوه‌تی شـاری به‌سـره‌ی گرته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی بڕیاری دا به‌ زه‌بری هێز حوكمی قانون بۆ ئه‌و شـاره‌ سـتراتیژیـیه‌ی وڵاته‌كه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ خودی خۆی گه‌یـشـتۆته‌ ئه‌و شـاره‌ و له‌وێ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تێكی له‌شـكری گه‌وره‌ له‌ دژی میلیشـیا شیعه‌كان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی سه‌رپـێـچی قانون ده‌كه‌ن.

هه‌رچه‌نده‌ به‌رپـرسـانی نێو ڕه‌وتی سه‌در ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ دژی ئه‌وان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌تی عێراق نكوڵی له‌وه‌ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌مه‌ ته‌نها بۆ لـێدانی ئه‌و چه‌ته‌ و جه‌ردانه‌یه‌ كه‌ ده‌سـتیان به‌سه‌ر شوێنه‌ گرنگه‌كانی شـاری به‌سـره‌دا گرتووه‌.

هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی كردۆته‌ بابه‌تی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ و دكتۆر مه‌حمود عوسـمان سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق میوانی به‌رنامه‌كه‌ بووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه‌ 46 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG