فریاد ڕه‌واندزی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئیتحاد له
گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ باس له ڕه‌وشی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و ڕۆكێت و گولله هاوه‌نانه‌ی ده‌گیرێنه ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كار ناكه‌نه سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵـكی له‌وێ چونكه ناوچه‌ی سه‌وز ڕووبهرێـكی فراوانی له به‌غدا گرتۆته‌وه و هه‌ندێ جار شت ڕووده‌دات به‌شه‌كانی تر هه‌ر ئاگاشیان لێی نیـیه.
پاشـان فریاد ڕه‌واندزی باس له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌كات كه له دژی چه‌كداره‌كانی سوپای ئه‌لمه‌هدی دهستیپـێـكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.