Accessibility links

سه‌رۆك بوش ده‌رباره‌ی زیادبوونی توندوتیژیـیه‌كان له‌ عێراق ده‌ڵێت ئه‌مه‌ سـاتێـكی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌


سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت زیادبوونی توندوتیژیـیه‌كان له‌ باشوری عێراق و به‌شێـكی به‌غدا نیشـانه‌ی كاتێـكی بڕیارده‌ره‌ له‌ مێژووی عێراقی ئازاددا.

به‌ڕێز بوش ڕۆژی هه‌ینی گوتی هه‌وڵه‌كانی هێزی عێراقی له‌ دژی چه‌كداره‌ شـیعه‌كان ماوه‌یه‌كی پـێـده‌چێت، به‌ڵام به‌شـێـكی گرنگه‌ له‌ به‌ره‌وپـێشـچوونی كۆمه‌ڵـگای ئازاد. سه‌رۆك بوش گوتیشی حكومه‌تی عێراق پـێویسـته‌ خواسـتی ڕێـگه‌گرتن له‌ تاوانباره‌ سه‌ره‌كیـیه‌كانی هه‌بێت.

ناوچه‌ی سه‌زی زۆر پارێزراو له‌ لایه‌ن ئه‌مریكیـیه‌كانه‌وه‌ له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق جارێـكی تر كه‌وتۆته‌ به‌ر هێرشی میلیتانه‌كان كه‌ بوو به‌هۆی كوژرانی 2 له‌ پاسه‌وانه‌كانی جێـگری سه‌رۆكی عێراق طارق ئه‌لهاشـمی.

به‌پـێی نوێترین هه‌واڵ له‌و ناوچه‌یه‌ جێـگری سه‌رۆكی عێراق له‌ كاتی هێرشه‌كه‌دا له‌وێ نه‌بووه‌. دوكه‌ڵێـكی زۆر له‌ ناوچه‌كه‌وه‌ به‌رز بووه‌وه‌ كه‌ شوێنی باڵـوێزخانه‌ی ئه‌مریكی و زۆربه‌ی ئۆفیسی حكومی عێراقیـیه‌.

شـایانی باسه‌ میلیتانه‌كان له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ بۆردومانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌كه‌ن و 2 ئه‌مریكاییش له‌و هێرشـانه‌دا كوژراون. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكی ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ ناو باڵه‌خانه‌كاندا بمێنـنه‌وه‌.

هاوكات په‌رله‌مانی عێراقی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ته‌نگه‌تاوی به‌سـتووه‌ به‌ نیازی كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕه‌كانی به‌سـره‌ و شـاره‌كانی تری باشوری عێراق، ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه‌ بوون به‌هۆی كوژارنی زیاتر له‌ 100 كه‌س له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا.

سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق و چه‌كدارانی له‌شـكری مه‌هدی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سـروه‌ عه‌بدولواحد له‌ به‌غداوه‌ ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 2:21 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG