سه‌باره‌ت به‌و شه‌ڕانه‌ی له نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق و میلیشـیا شیعه‌كاندا له
پارێزگای به‌سـره‌ی باشوری عێراق هه‌ڵـگیرسـاوه هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح چه‌ند په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی عێراقی و هه‌روه‌ها كه‌سـانی نزیـك له ڕووداوه‌كاندا كردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه.
له ڕاپـۆرته‌كه‌دا هاتووه ژه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق كه سه‌رپه‌رشـتی ڕاسـته‌وخۆی هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه‌كه‌ی ناو پارێزگای به‌سـره ده‌كات ده‌ڵێت به‌ڵێ داوای هه‌ندێ كۆمه‌كی ئاسـمانی له هاوپه‌یمانان كراوه، به‌ڵام ته‌واوی ئۆپه‌راسـیۆنه‌كه كرده‌یه‌كی عێراقیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:57 خوله‌كه.