سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی به‌ڵێنی به‌رده‌وامبوونی هه‌ڵمه‌ته
له‌شـكریـیه‌كانی دژی میلیشـیای شـیعه دا هه‌تا كۆتایی پاش سێ ڕۆژ له شه‌ڕی سه‌خت له شـاری به‌سـره‌ی باشوری عێراق و شـاره‌كانی تر كه پـتر له 100 كوژراوی لێـكه‌وتۆته‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ڕێز ئه‌لمالیكی ڕایگه‌یاند كه حكومه‌تی عێراق هه‌رگیز پاشه‌گه‌ز نابێته‌وه له سه‌پاندنی قانوندا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مۆڵه‌تێـكی سێ ڕۆژی بۆ چه‌كدارانی شیعه دانا كه هه‌تاكو ڕۆژی هه‌ینی چه‌ك دابنێن ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا به‌ره‌و ڕووی ئاكامه‌كان ده‌بنه‌وه.
شـایانی باسه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه توندڕه‌وانی گومان لێـكراوی شیعه درێژه‌یان به بۆردومانكردنی ناوچه‌ی پارێزراوی به‌غدای پایته‌خت ناسـراو به گرین زۆن دا، ده‌رئه‌نجام یه‌ك كه‌سی سڤیل كوژرا و 14 كه‌سی تریش برینداربوون.
هاوكات هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به ده‌یان هه‌زاران لایه‌نگری مه‌لای شـیعه‌ی توندڕه‌و موقته‌دا ئه‌لسه‌در له به‌غدا خۆپـیشـاندانیان ئه‌نجام دا له دژی به‌ڕێز ئه‌لمالیكی سه‌باره‌ت به تێـكشكانی میلیشـیاكانی سه‌ر به ئه‌لسه‌در.
له ئه‌مریكاش كاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی كه هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌دژی میلیشـیا شـیعه‌كان ده‌سـتی داوه‌تێ ئاماژه‌یه‌كی باشه. به‌ڵام هه‌ندێ له شیكه‌ره‌وان تێڕوانینێـكی زۆر جیاوازیان هه‌یه و هه‌ندێـكی تریشیان ده‌ڵێن هێشـتا زۆر زووه باس له‌وه بكرێت ئایا ئه‌م شه‌ڕه كارێـگه‌ری باشی یان خراپی بۆ سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق به گشـتی ده‌بێت یان نا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئاڵ پاسن له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاوه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان سمكۆ عه‌زیز و شـوان سه‌عید به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:35 خوله‌كه.