Accessibility links

ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی شـاری به‌سره‌

  • به‌شی ئه‌مریكا

ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن به‌ شـێوه‌یه‌كی ڕاسـته‌وخۆ پـێشـكه‌ش ده‌كرێت و تایبه‌ت ده‌بێت‌ به‌ ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی شـاری به‌سره‌.

دوای ئه‌وه‌ی پاشـاگه‌ردانی و بێ سه‌روبه‌ری به‌ ته‌واوه‌تی شـاری به‌سـره‌ی گرته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی بڕیاری دا به‌ زه‌بری هێز حوكمی قانون بۆ ئه‌و شـاره‌ بگێڕێته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌ خودی خۆی گه‌یـشـتۆته‌ ئه‌و شـاره‌ و له‌وێ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تێكی له‌شـكری گه‌وره‌ له‌ دژی میلیشـیا شیعه‌كان ده‌كات. هه‌روه‌ها بڕیاریشی داوه‌ تا ڕۆژی هه‌ینی هه‌ر چه‌كدارێـك چه‌كه‌كه‌ی دانه‌نێت ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سـزای قورس ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ بابه‌تی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌بێت.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:
1-202-619-3861

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1

XS
SM
MD
LG